له درێژه‌دانی كار و چالاكیه‌كانی وه‌رزشی كۆلیژی ته‌كنیكی سۆران
له دریژه‌دانی چالاكیه‌كانی وه‌رزشی كۆلیژه‌كه‌مان بهژداربووین له خولی تۆپی پێی 6 كه‌سی له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ، بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، ئیمه وه‌كو كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران سالانه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كه‌ین . ئه‌م سالێش یاریه‌كانی ئیمه به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه‌چوو ئه‌م ساڵ 5 یاریمان ئه‌نجامدا . یاری یه‌كه‌م له ڕێكه‌وتی 25 – 10 – 2022 رۆژی سێشهمه . كۆلیژه‌كه‌مان توانیی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ له‌گه‌ل كۆلێژی ته‌كنیكی پزیشكی هه‌ولێر به ئه‌نجامی 7 گۆل به‌رامبه‌ر 0 وه له یاری دووه‌م له رێكه‌وتی2 – 11 – 2022 رۆژ چوارشه‌مه له‌گه‌ل كۆلێژی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ولێر به بردنه‌وه‌ی 3گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل بۆ كۆلێژی ته‌كنه‌لۆجی هه‌ولێر كۆتای هات . وه له ڕۆژی دووشه‌مه 7 / 11 / 2022 یاریمان له‌گه‌ل په‌یماگای ته‌كنیكی مێرگه‌سۆر به‌بردنه‌وه‌ی 9 گۆل به‌رامبه‌ر 0 بۆ كۆلیژه‌كه‌مان كۆتای هات . وه له رۆژی چوارشه‌م 9 / 11 / 2022 یاری چواره‌م له‌گه‌ل په‌یمانگای ته‌كنیكی خه‌بات . كۆلیژه‌كه‌مان توانی 4 گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل كۆتایی به یاریه‌كه بێنیت و له ڕۆژی یهكهشهمه 13 / 11 / 2022 یاری پێنجه‌م له‌گه‌ل كۆلێژیی ته‌كنه‌لۆجی كه ئه‌م یاریه به بردنه‌وه‌ی 9 گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل بۆ كۆلیژی ته‌كنه‌لۆجیای هه‌ولێر كۆتای هات ئه‌م یاریه یاری پێش یاری كۆتای بوو . و ده‌ست خۆشی له سه‌رۆكایه‌تی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه به‌هیوای به‌ختێكی باش بۆ هه‌موو لایه‌ك .
كۆلێژی ته‌كنیكی سۆران – هۆبه‌ی ڕاگایاندن و چالاكیهكان .




