Daily Archives: October 30, 2022

سەرۆکی زانکۆ سەردانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێر دەکات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 30ـی ئۆکتۆبەری 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کارورباری قوتابییان و بەڕێوبەری تۆماری گشتی سەرۆکایەتی زانکۆ، بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و پیرۆزبایی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانکۆمان کە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دەوامی قوناغی یەک بوو، سەردانی هەردوو کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێری کرد.

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ چەند گرووپێک لە ناو هۆلەکانی وانەووتنەوە لە هەردوو کۆلێژ بەشدار بوو چەند رێنوێنییەکی کردن و پێی راگەیاندن: “لەمرۆوە ئێوە دەچنە نێو ژیانێکی تازە و ژیانی خوێندنی زانکۆ کە جیاوازە لەگەڵ ژیانی خوێندنی ئامادەیی و دەبێت هەر زوو خۆتان بگونجێنن لەگەڵ ئەو گۆرانکاریانە بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن و هەر لە قوناغی یەکەم سەرکەوتوو بن هەروەها ئومێد دەکەین بەسەرکەوتوویی قۆناغەکانی کۆلێژ ببڕن و بڕوانامەی بەکالۆریوس بەدەست بێنن، پاشان بتوانن ماستەر و دکتۆراش تەواو بکەن”.

هەر لەو سەردانەیدا سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری بەش و یەکە کارگێریەکانی هەردوو کۆلیژەکەی بەسەرکردەوە و سەردانی یانەی قوتابیانی کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ قوتابیان گفتووگۆی کرد دەربارەی کێشە و گیروگرفتەکانیان و هەروەها لە نرخ و پاک و خاوێنی یانەکەی کۆڵییەوە.

دواتر سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشەناوخۆییەکانی کرد و لە نزیکەوە لە کێشەو گیروگرفتەکانیانی کۆڵییەوەو رێنمایی بەرپرسانی بەشەناوخۆییەکانی کرد کە هەرچیان پێ دەکرێت ئەنجامی بدەن و کارئاسانی بۆ قوتابیان بکرێت بۆ هاتووچۆیان. هەروەها سەرۆکی زانکۆ د. ئیدریس یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییانی راسپارد کە کارگێریەکی تازە بۆ بەشەناوخۆییەکان دابنرێت تاکو بەشێوەیەکی باشتر کارەکان بەڕێوەبچن.

لە کۆتایی سەدانەکەی دا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی بەرێزان بەرپرسانی کارگێری هەردوو کۆلیژی تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێڕی هەولێری کرد بۆ پێشوازییان.