Posts classified under: English

ڕاگری کۆلێژ پێشوازی لە میوانان کرد.

بەرواری ٢٨ -٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی کرد لە بەڕێزان (سەفین جاسم ) و ( عبداللە قەڵادزەیی) و( حاجی کامران) و (کاک کاروان ئاکرەیی ) بە نوێنەرایەتی پشکێنەران وچاوێلکەسازانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەست بەکار بوونی ڕاگر سەردانی کۆلێژیان کرد پیرۆزبایی خۆیان دەربڕی و لۆگۆی تایبەت بە خۆیان پێشکەش کرد ، ڕاگری کۆلێژ سوپاس گوزاری خۆی بۆیان دەربڕی وگفتوگۆیوکی تایبەتیان ئەنجامدا سەبارەت بە ئایندەی پشکێنەران و پشکنینی چاو لە هەرێمی کوردستان.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

ڕاگری کۆلێژ سەردانی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان ی کرد .

ڕاگری کۆلێژ سەردانی بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەکان ی کرد .

بەرواری ٢٧-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر بە یاوەری ( دکتۆرە ذکری عزیز) سەرۆکی بەشی پەلی دەستکردو پاڵپشتەکان ، لە سەردانێکدا بۆ بەشی ناوبراو تیشک خرایە سەر ئیش و کارەکان و بەسەر کردنەوەی چارەخوازان ڕۆژانە سەردانی کۆلێژ دەکەن و پێداویستییەکانیان بۆ جێبەجێ دەکرێ بە شێوازێکی ئەکادیمی و سەردەمیانە .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان

سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد

بەرواری ۲٦-٥-٢٠٢٤ بەڕێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) پێشوازی لە بەرێز سەرۆکی زانکۆ ( پ د ادریس طاهر ) کرد ،
لەم سەردانە دا سەرۆکی زانکۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کۆتایی سیمیستەری بەهارەی قوتابیانی بەسەر کردەوە و سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد ، گوێی بۆ داواکاریەکان گرت ،دەست خۆشی و سوپاس گوزاری پێشکەشی ڕاگرو مامۆستایان کرد لەپاڵ ئەرک و ماندووبونیان بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام دەستەبەر بکرێت بۆ قوتابیان .

ساڵانە سەرۆکی زانکۆ لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا سەردانی زانکۆو پەیمانگەکان دەکات بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون و سەرکەوتن لە پرۆسەکە بۆ ئەوەی دوور بن لەهەموو جۆرە کەم و کوریەک .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

visited the examination hall

On Thursday 23/5/2024, Mr. Idris Mohammed Tahir Harki, Rector of Erbil Polytechnic University and Mr. Botan Majid Asngar, Vice Rector visited Erbil Technical College of Engineering Mr. Ayad Zaki Saber Agha, Dean of Erbil Technical College of Engineering; Kamran Ismail, Chairman of the Higher Examination Committee, visited the examination hall of our college to learn more about how the examinations are conducted.