رۆژی دووسەممە رێکەوتی 17/12/2018 لە رێورەسمێکی شایستەدا لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی هەولێر بە ئامادەبوونى ڕاگرى کۆلێژ و یاریدەدەرى ڕاگر و گشت مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا، لە سەرەتای مەراسیمەکە راگری کۆلێژ مامۆستا( ئومێد ارشد حوێزى) وتارێکی پێشکەش کرد ، دواتر قوتابیان بەچەندین شیعر و هۆنراوە و چالاکى یادەکەیان بەرز راگرت.
رۆژی دووشەممە ١٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە دوو مەراسیمی جیاوازدا بە ئامادەبوونی راگر و یاریدەدەر و مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران لە خوێندنی بەیانیان و ئێوارانى پەیمانگای تەکنیکى کۆیە یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.
سەرەتای دەست پێکردنی مەراسیمەکە بەوەستان بۆ چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری خوازی کوردستان دەستی پێکرد, دواتر لەلایەن خوێندکارێک بە چالاکی ووتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب رێز لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان گیرا و مەراسیمەکە دەستی پێکرد .
لە مەراسیمیکیدا ژمارەیەک چالاکى تایبەت بە بەرزراگرتنى رۆژی ئاڵاى کوردستان ئەنجامدران, دواتریش وتارێک لەلایەن (د.محمد خضر قادر ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە پێشکەش کرا کە باسی لە سەرهەڵدانی شۆڕشەکان و مێژووی ئاڵای کوردستان و کورد و رۆڵی پێشمەگە قارەمانەکان کرد لە پاراستنی نیشتیمان و سوپاسی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانی کرد ههروهها باسی لە رۆژی دایک کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاتی ئەم رۆژە وەک رۆژی دایک دیاری کراوە.
دواتر بە چەند پارچە شعرێک مەراسیمەکە بەرز راگیرا و بەشداربووان بەڕێوڕەسمێک بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان بەناو گۆرەپانی پەیمانگا بەرەو باڵاخانەی ڕاگرایەتی رۆیشتن وکۆتایی بە یادە پیرۆزەکە هێنرا .
ڕۆژی دووشەممە ١٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە پەیمانگەی تەکنیکى شەقڵاوە یادى ئاڵای کوردستان بە ژمارهیە ک چالاکى و ئامادەبوونى ژمارەیەک میوان و مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان یادەکە بەرز راگیرا.
هەڵکردنی ئاڵاى کوردستان و بەرز راگرتنى یادەکە بەئامادەبونی راگر و مامۆستا و خوێندکاران و قوتابیانى پەیمانگەی تەکنیکی شەقڵاوە و قایمقامی قەزای شەقڵاوەو بەرپرسانی دام و دەزگا حکومیەکان و بەرپرس و کارگێڕانی لقی ۲٤ی سەفینی(پ.د.ک) لە شەقڵاوە بەڕێوەچوو.خراپی کەش و هەوا نەبووە ڕێگر بۆ بەڕێوەچونی مەڕاسیمی یادکردنەوەو بەرزکردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە نێو گۆڕەپانی پەیمانگاو و دڵخۆشی و هەڵپەڕکێی قوتابیان و خوێندکاران و یادەکە بە کۆمەڵێک چالاکى بەرز راگیرا.
ئهمڕۆ رێكهوتی ١٧-١٢-٢٠١٨ رۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان له سهرۆكایهتی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر بهرز راگیرا، گشت ستافی زانكۆ له هۆڵی بۆنهكان كۆبوونهوه و بهجلی كوردی و به بهرزكردنهوهی ئاڵای كوردستان یادی ئهم بۆنه پیرۆزهیان كردهوه. له بۆنهكهدا سهرۆكی زانكۆ كورتهیهك باسی مێژووی ئاڵای كوردستان كرد و دواتر گشتیان به وێنهی یادگاری بۆنهكهیان سازدا.
فۆتۆگهلهری رۆژی ئاڵا