رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 5/2/2019 بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.ی.د. جودت جعفر خطاب ی. سەرۆکی زانکۆ، سەرۆکی رێکخراوی ئیکۆ (د. کارزان محمد) پلاکێتی ریزلێنانی پێشکەشی سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی کرد، بەهۆی هاوکاری و بەشداری بەرێزیان لە کۆڕبەندی پەرەپێدانی گەنجان.
لە درێژەی سەردانی کردنی سهرۆكی زانكۆ پ.ی.د. كاوه شێروانی بۆ كۆلێژو پهیمانگهكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی ههولێر، رۆژی دوو شەممە رێکەوتی 4/2/2019 به یاوهری د. سەلار عثمان بەرپرسی هۆبەی بەخشین و یارمەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ، كهمپی پهیمانگهی تەکنیکی کۆیەی بهسهركردهوه و لهلایهن بەڕێز د. محمد خضر – راگری پهیمانگه و هەردوو یاریدهدهری راگرو سهرۆك بهشهكان پێشوازییان لێكرا.
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا لەگەڵ بەرێزان سەرۆک بەش وبریاردەری بەشە زانستیەکان و لێپرسراوی بەشەکانی کارگێری و دارایی و تۆمارو زانستی بەرێزان ھەردوو یاریدەدەرانی راگر، لەکۆبونەوەکەدا بە ووردی بە بایەخەوە باسی لە بواری زاستی و وردەکاری بواری ریزبەندی زانکۆکان و گرفتە زانستیەکان ودارایەکان کرد، پاشان وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستایانی دایەوە.
دواتر سەرۆکی زانکۆ بەشداری لە سیمناریێک کرد کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجەی سینگ کە لە لایەن خاتوو رێژنە یرایدەدەری راگر لە دەوامی ئێوارانەوە پێشکەش کرا.
شیاوی باسە بەسهركردنهوهی سهرۆكی زانكۆ بۆ كهمپى كۆلێژو پهیمانگهكانی زانكۆ بهردهوام دهبێت تا له نزیكهوه ئاگاداری كێشه و داواكاری ستاف و قوتابیان بێت.
راگهیاندنی سهرۆكایهتی زانکۆ
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3/2/2019 لە چوارچێوەی جێ بەجێ کردنی پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان
(International Office)
لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرایەوە.
بە ئامادەبوونی پ.ی.د. کاوە شێروانی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، د. خطاب شێخانی بەرێوبەری گشتی کاروباری کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هاوکات نوێنەری وەزارەت لە پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
، د. احمد دزەیی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و ئەندامی لێژنەی باڵای پرۆژەکە، هەروەها
Dr. owe Muss
بەرێوبەری گشتی پرۆژەکە و هاوکات بەڕێوبەری
International Office لە زانکۆی goerge- August-University Gottingen
،ژمارەیەک لە راگری کۆلێژ و پەیمانگەکانی زانکۆمان، د. محمد عزيز نوێنەری زانکۆی سەڵاحەددین لە پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
،هەروەها ژمارەیەک لە ستاف و بەرێوبەران و ئەو مامۆستایانەی کە لە پرۆژەکەدا کاریان کردووە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی دیکە، بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیەکان کرایەوە.
کردنەوەی ئەم ئۆفیسە لەئەنجامی جێ بەجێ کردنی پرۆژەی
TIGRIS PROJECT
کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی
Erasmus+
جێ بەجێ کرا، کە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتگیری دەکرێت و سەرجەم خەرجییەکانی لە ئەستۆ گرتووە.
ئەم ئۆفیسە چەند کارێکی گرنگی هەیە لەوانە:
رێکخستنی گشت پەیوەندییەئەکادیمیەکان لە نێوان زانکۆ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، جێ بەجێ کردنی رێکەوتننامەی نێوان زانکۆکان، ناردنی قوتابیان بۆ زانکۆکانی دەرەوە بە مەبەستی خوێندن و هاتنی مامۆستا و قوتابی دەرەکی بۆ زانکۆمان بە مەبەستی خوێندن.
رۆژی یەکشەممە ٢٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ تاکو ٣١ کانونی دووەمی ٢٠١٩ سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی تایبەت بە کارکردنی کارمەندانی یەکەی راگەیاندنی کۆلێژ و پەیمانگەکان بەڕێوەبرد لە هۆڵی کۆنفرانسەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ
وۆرکشۆپەکە لەژێر ناوی ( بەرهەمهێنان میدیای هەواڵ،فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی روناکی) بوو، کە تیایدا ١٥ بەرپرس و کارمەندانی یەکەی راگەیاندن بەشداریان کرد و ئاشنا کران بە چۆنیەتی وێنەگرتن و ڤیدیۆ دۆکیۆمێنتاری و هەواڵ نوسین.
ماوەی ٥ رۆژ و رۆژانە بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر و نیو بەشێوەی چڕ و ورد بەردەوام بوو وانەکان لەلایەن دوو شارەزایی بواری میدیای و پسپۆڕ وترانەوە رۆژانی ٢٧ و ٢٨ کانوونی دووەم وانەی تایبەت بە نوسین، دارشتن و قاڵبەکانی هەواڵ لەلایەن (عبدالخالق ٳبراهیم) مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و پسپۆڕی بواری میدیای نووسراو وترایەوە و بەشداربووان بەشێوازی نوێ و تازەی کارکردن و دارشتنی هەواڵ و راپۆرت و ستۆری و راپۆرتە هەواڵ ئاشناکران، بەشێوەی تیۆری پراکتیکی .
رۆژانی ۲۹-۳۱ـی کانونی دووەم وانەکان تایبەت بوون بە هونەر و تەکنیکی وێنەگرتن و روناکی و ڤیدیۆگرافی و دۆکیۆمێنتیاری و لەلایەن پسۆری و شارەزای بواری کامێرا و وێنەگرتن( شڤان هەرکی) وترانەوە بەشداربووان راهێنران لەسەر چۆنیەتی وێنەگرتنی بۆنە و مەراسیم و وۆرکشۆپ و چالاکیەکان هەروەها روناکی و بەکارهێنانی کامێرا و جۆرەکانی.
لەکۆتا رۆژی خولەکەدا بەشداربوان و راهێنەران لەلایەن دکتۆر نەجیب تۆما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بروانامەی بەشداربوونیان پێبەخشرا
دکتۆر نەجیب لە وتەیەکدا وتی: ئامانجی ئێمە لەو خولانە زیاتر بە تەکنیک و پسپۆری و پرۆفیشناڵکردنی کاری زانکۆکەمانە و دەمانەوێتە لەگشت بوارەکاندا پشت بەلایەنی زانستی و پڕۆفیشناڵی ببەستین و ئەو خولەش بۆ ئەوەی تا لەگەڵ جیهانی گەورەی میدیایدا تێکەڵ بین و بتوانین چالاکیەکانمان بە فێرخوازان و تەواوی زانکۆکانی تر بگەیەنین و ببینە هۆکاریك بۆ گواستنەوەی زانیاری.