Daily Archives: ئایار 8, 2024

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

لەژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، کۆتایی هات بەخولێکی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی کە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرابوویەوە.

خولەکە لەژێر ناوی پەرەپێدانی ئاخاوتن بەزمانی ئینگلیزی لە لایەن دەزگای (University Institute) بەڕێوەچوو. و لە رێکەوتی 28ی نیسان تا 8ی ئایاری 2024، بەردەوام بوو.

لەم خولەدا 63 مامۆستا و فەرمانبەر لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد، بە سەرپەرشتی 10 مامۆستای بەئەزموونی نێودەوڵەتی ڕۆژانە سێ کاتژمێر وانەکان دەگوترانەوە و کۆی گشتی کاتی وانەکان (30) کاتژمێر بوو.

شیاوی باسە خولەکە لەڕێگای سەنتەری پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخرابوو.

 

کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سیمنارێک بۆ قوتابییان رێکدەخەن

رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. محسن شەریف شیروانی راگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی هەولێڕ، پ. ی. د. ارشد حاجى صديق- سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاری، م. هەوری – یاریدەدەری راگر و مامۆستایان و قوتابیان، بەشی تەکنیکی ژمێریاری لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ (UN VOLUNTEER) سمینارێکیان بۆ قوتابیان رێکخست.

لە سیمنارەکەدا چۆنیەتی بەدەستهێنانی هەلی کار لە رێکخراوی (UN) بۆ قوتابییان روونکرایەوە و قوتابیان ئاشناکران بە کارەکانی (UN) و چۆنیەتی پێشکەشکردنی سیڤی بە رێکخراوەکە تاکو لەڕێگەیەوە هەلی کار بەدەستبهێنن لەو رێکخراوە.