زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆتایی بەخولێکی ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران دەهێنێت

لەژێر چاودێری پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆ و بە ئامادەبوونی پ.ی.د. سەرسام خەلیل شوانی راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر و پ.ی.د. رەنج سیروان عەبدوڵا بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2024، کۆتایی هات بەخولێکی تایبەت بەزمانی ئینگلیزی کە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرابوویەوە.

خولەکە لەژێر ناوی پەرەپێدانی ئاخاوتن بەزمانی ئینگلیزی لە لایەن دەزگای (University Institute) بەڕێوەچوو. و لە رێکەوتی 28ی نیسان تا 8ی ئایاری 2024، بەردەوام بوو.

لەم خولەدا 63 مامۆستا و فەرمانبەر لەسەر ئاستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشدارییان تێدا کرد، بە سەرپەرشتی 10 مامۆستای بەئەزموونی نێودەوڵەتی ڕۆژانە سێ کاتژمێر وانەکان دەگوترانەوە و کۆی گشتی کاتی وانەکان (30) کاتژمێر بوو.

شیاوی باسە خولەکە لەڕێگای سەنتەری پەرەپێدان و توێژینەوەی زانستی و سەنتەری زمانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر رێکخرابوو.