رۆژی ئاڵای کوردستان لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە بەرز راگیرا

رۆژی دووشەممە ١٧ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە دوو مەراسیمی جیاوازدا بە ئامادەبوونی راگر و یاریدەدەر و مامۆستا و قوتابیان و خوێندکاران لە خوێندنی بەیانیان و ئێوارانى پەیمانگای تەکنیکى کۆیە یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.

سەرەتای دەست پێکردنی مەراسیمەکە بەوەستان بۆ چەند ساتێک بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری خوازی کوردستان دەستی پێکرد, دواتر لەلایەن خوێندکارێک بە چالاکی ووتنەوەی سرودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب رێز لە ئاڵای پیرۆزی کوردستان گیرا و مەراسیمەکە دەستی پێکرد .

لە مەراسیمیکیدا ژمارەیەک چالاکى تایبەت بە بەرزراگرتنى رۆژی ئاڵاى کوردستان ئەنجامدران, دواتریش وتارێک لەلایەن (د.محمد خضر قادر ) ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کۆیە پێشکەش کرا کە باسی لە سەرهەڵدانی شۆڕشەکان و مێژووی ئاڵای کوردستان و کورد و رۆڵی پێشمەگە قارەمانەکان کرد لە پاراستنی نیشتیمان و سوپاسی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندکارانی کرد هه‌روه‌ها باسی لە رۆژی دایک کرد کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاتی ئەم رۆژە وەک رۆژی دایک دیاری کراوە.

دواتر بە چەند پارچە شعرێک مەراسیمەکە بەرز راگیرا و بەشداربووان بەڕێوڕەسمێک بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستان بەناو گۆرەپانی پەیمانگا بەرەو باڵاخانەی ڕاگرایەتی رۆیشتن وکۆتایی بە یادە پیرۆزەکە هێنرا .