Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 24, 2018

سیمنارێک لەژێر ناوی بەرەو خولی پێداگۆجی مودێرن لە کوردستان لەسەرۆکایەتی زانکۆ پێشکەش دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی  24/12/2018 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و سەرۆک بەش و سەرجەم بەڕێوبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ لە ژێر ناوی )بەرەو خولی پێداگۆجی مودێرن لە کوردستان( سیمنارێک لەلایەن بەرێزان پ.ی.د.خلیل حسن و د.ئاراس قادر خۆشناو پێشکەش کرا.

لە سەرەتای سیمنارەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی پرۆژەکە ڕاگەیاند.

ئامانجی سەرەکی سیمنارەکە باسکردنی چۆنیەتی سوود وەرگرتن بوو لە سیستەمی خوێندنی وڵاتی فینلاند و هەروەها پێشنیاریش کراوە لەلایەن گرووپی مامۆستایان زانکۆکانی کوردستان کە نێرداوبون بۆ ولاتی ناوبراو لەسەر ئەرکی وەزارەتی خۆیندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەکو بەشێک لە پرۆژەی نیشتمانی وەزارەت بۆ پەرپێدانی خوێندنی باڵا لە کوردستان.