Blog

زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی TESOL2019.

نوێنەری پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی (تی ئێس ئی ئێم پرۆگرام)،لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە ماوەی ۱۰ ڕۆژی خایاند.

لە دوای ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی ١٢ رۆژی لە ھەولێر کە لەلایەن بالوێزخانەی ئەمریکی لە بەغدا و بە ھەماھەنگی لەگەڵ کونسڵخانەی ئەمریکی لە ھەولێر رێکخرابوو، لە ھاوینی ٢٠١٨ بۆ سەرجەم زانکۆکانی عێراق، لەبارەی تێکھەلکێشی زمانی ئینگلیزی لە خوێندنی زانکۆکان ئێست تی ئی ئێم

STEM prrogram

مامۆستا مەریوان قادر خۆشناو وەک نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر بەشداری کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ناسراو بە

TESOL 2019

 لە شاری ئەتڵەنتای ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەماوەی ١٠ رۆژی خایاند.

لە کۆنگرەکەدا چەندین پانیل و وۆرک شۆپ ئەنجامدرا تایبەت بە شێوازی نوێی وانە ووتنەوە بە زمانی ئینگلیزی بە سود وەگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ و سۆشیال میدیا.

دواتر پلاکێتی زانکۆی پۆلەتەکنیکی ھەولێر لە لایەن مامۆستای ناوبراو درا بە بەرێز ئەنمار ئەلبابکا بەرپرسی ئۆفیسی زمانی ئینگلیزی لە بالوێزخانەی ئەمریکا.

یاداشتێک لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان واژۆکرا

رۆژی سێشەممە ۱۲ ئازاری ۲٠۱۹ شاندێکی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانی وڵاتی ئێران سەردانی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێری کرد و لەگەڵ سەرۆک و ستافی زانکۆی پۆلیتەکنیکی کۆبوونەوە یاداشێکیش بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ئاستی زانستی هەردولا واژۆکرا

 شاندەکەی سەرۆکایەتی زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە پێک هاتبوون لە دکتۆر (علی اکبر ئەختری ) سەرۆکی زانکۆی ناوبراو و هەروەها یاریددەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان، بەرپرسی بەشەکانی (پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان، سەنتەری توێژینەوە) وهەروەها سەرۆک بەشەکانی( ئەندزیاری پیشەسازی، ئەندازیاری پیشەسازی، نەخشەو پلان) لەلایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر ( پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر کاوە شێروانی) و یاریدەدەرەکانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری( کاروباری زانستی، کارگێڕی و دارایی ، ب زانستی ) پێشوازیان لێکرا”.

دوای بەخێرهاتنی شاندەکە سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وردەکاری لەبارەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و جۆری پرۆگرمەکانی خوێندن و زمانی خوێندن و ژمارەی ستافی زانکۆ و ژمارەی قوتابیانی پەیوەندییەکانی ناوەو و دەرەوەی زانکۆکەی بۆ شاندەکە زنکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان خستەروو.

دواتر دکتۆر عەلی ئەکبەر ئەختەری سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد چەند خاڵێکی خستەروو وەک بنەمایەکی بەهێز بۆپەیوەندی زانستی و رۆشنبیری نێوان هەردولا خستەروو لەوانە( نزیکی شوێنی جوگرافی ، نەتەوەیی و کولتوری) هەروەها تێچووی خوێندن لە زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشان کە زۆر کەمترە بەبەراورد بە زانکۆکانی تری ئێران .

هەروەها سەرۆکی زانکۆی کرمانشان باسی لەوە کرد: زانکۆکەیان خاوەن ستافێکی ئەکادیمی بەهێزە و ساڵانە دەیان تویژینەوەی زانستی لە گۆڤار و رۆژنامە نێودەوڵەتیەکان بڵاودەکەنەوە و ئامادەیی نیشاندا بۆئاڵوگۆری زانستی و هەروەها پێشوازیکردن لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە بەشێوەی پراکتیکی و تیۆری و هەروەها ئەنجامدانی کۆنفرانستی زانستی، بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بەهاوبەشی لەنێوان هەردوولا”.

دواتر هەر لەدیدارەکەدا زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی زنکۆکە نمایشکرد و زانکۆی تەکنۆلۆجی کرمانشانیش سیمینارێکی تایبەت بە پێکهاتە و پرۆگرامەکان و چالاکیەکانی زانستی زانکۆکەیان پێشکەشکرد”.

لەکۆتایی دیدارەکەدا رێکەوتنێک لەشێوەی یاداشت لە نێوان هەردوو سەرۆک زانکۆ واژۆ کرا کە چەندین خاڵی لەخۆ گرتبوو بۆ پێشخستنی ئاستی زنستی و هەماهەنگی پەرەپێدانی زانستی کە پێکهاتبوون لەم خڵانەی خوارەوە

یەکەم: ئاڵوگۆری ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی.

دووەم: ئاڵوگۆری قوتابیان بۆئەنجامدانی مەشقی هاوینە.

سێیەم: ئەنجامدانی کۆفرانس و توێژینەوەی زانستی و خوێندنی باڵای هاوبەش لەنێوان هەردولا

چوارەم: ئاڵوگۆری سەرچاوەی زانستی لەنێوان هەردو زانکۆکە

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان دیدارێک ئەنجام دەدات

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 10/3/2019 بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دیدارێکی لە ژێرناونیشانی (ئافرەت لە نێوان دوو بەرپرسیاریەتی گرنگدا) ئەنجامدا.

لە سەرەتای چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. کاوە عبدالکریم شێروانی ووتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە گرنگی رۆڵی ئافرەت کرد لە سەرجەم کایەکانی ژیان و بەتایبەت لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەی کە دەکەوێتە سەر شانیان لە ژیانی ئاسایی و فەرمانبەرێتی دا.

دواتر دیدارەکە بە سەرپەرشتی د. سەلار عثمان دەستی پێکرد وبە بەشداری هەریەک لە بەرێزان د.لقمان محمد مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر، د.ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، م.شیرین سعید علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. سیڤان حسین علی مامۆستا لە پەیمانگەی تەکنەلۆجی هەولێر، م. ئاسۆ وەلی بەرێوبەری سەنتەری جێندەرلە سەرۆکایەتی زانکۆ دەربارەی ئەرک و مافەکانی ئافرەت گفتوگۆیەکی گەرم کرا هەروەها باس لە گرنگی بەرپرسیاریەتیەکانی ئافرەت کرا لە ماڵ و زانکۆ، دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و میوانەکان راو سەرنجی خۆیان خستەڕوو وە لە لایەن بەشدارانی دیدارەکە وەڵامیان درایەوە ، لە کۆتاییدا سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە بەشدارانی دیدارەکە و دووبارە سوپاسی ئامادەبوونی کردن.

لە درێژەی چالاکیەکەدا سەرۆکی زانکۆ و د. ڤیان سلێمان خەڵاتی تایبەت و بروانامەی رێزلێنانیان بەخشیە ٩ فەرمانبەری چالاکی ئافرەت بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە سەرۆکایەتی زانکۆ.

ساڵانە سەرۆکایەتی زانکۆ لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا چالاکی تایبەت بەم بۆنەیە ئەنجام دەدات و سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت دەکات، بەڵام ئەمساڵ بە شێوەیەکی دیکە ئەو خەڵات و رێزلێنانە بەخشرایە فەرمانبەرانی چالاک، و بەجیا خەڵاتی سەرجەم فەرمانبەرانی ئافرەت کرا.

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆ به‌بۆنه‌ی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

سەرەتا پیرۆزبایی لە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و گشت فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچە.

لێرەوە دەمەوێت سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی مامۆستاو فەرمانبەرانمان بکەین کە لە ساڵانی ڕابردوودا  بەرگەی سەختیەکانی ژیانیان گرت، لەگەڵ کەمی مووچە و دواکەوتنی مووچە، ئەوان لە کارەکانیان هەر بەردەوامبوون و کەمتەرخەمیان لە ئەرکەکانیان نەکرد و بۆ ڕۆژێکێش بایکۆتی پرۆسەی خوێندنیان نەکرد. من دڵنیام هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە تەکانێکی باش بە پرۆسەی خوێندن و زانست دەدات لە زانکۆکەمان و ئاستی خوێندن و زانست لە زانکۆمان زیاتر بەرزدەکاتەوە.

سوپاسی هەوڵی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە، هیوای ئەوە دەخوازین کە هەوڵی جددی بدەن بۆ گەڕانەوەی بڕی مووچەی پاشەکەوتکراوی ساڵانی ڕابردوو.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر

د. کاوە شێروانی

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر