Author Archives: sahar huseen

راگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی سۆرانی کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشوازیان لێکرا

راگری پەیمانگە سەردانی زانکۆی سۆرانی کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆوە پێشوازیان لێکرا

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 21ـی حوزەیرانی 2023، راگری پەیمانگە د. طالب محەمەد شەریف، سەردانی سەرۆکی زانکۆی سۆرانی کرد و لە لایەن سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. شێروان شەریف قورتاس پێشوازییان لێکرا.

لە دانیشتنێکدا، کە یاردەدەرانی سەرۆکی زانکۆی سۆران ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی چەند پرس بیرۆکەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی لە نێوان زانکۆی سۆران و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە گشتی و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و فاکەلتیەکانی زانکۆی ناوبراو، بۆ ئەوەی ببێتە مایەی سوود گەیاندن بە بواری ئەکادیمی و خوێندنی باڵا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.

سەرۆکی زانکۆی سۆران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە سەردانی بەرێز راگری پەیمانگە و ئامادەیی زانکۆکەی دەربڕی بۆ هەر کارێکی زانستی و ئەکادیمی هاوبەش کە خزمەت بە سنوورەکە بکات.

دواتر راگری پەیمانگە سەردانی فاکەڵتی یاسا و بەرێوەبردنی کرد و لە لایەن د. هیمداد فەیسەڵ راگری فاکەڵتی و د. سالاری یاریدەدەری راگر پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە هەماهەنگی نێوانیان کرا بۆ ئەنجامدانی خولی پێشخستنی توانا کارگێریەکانی ستافی پەیمانگە کە بتوانن سوود لە توانا کارگێڕی و یاساییەکانی فاکەڵتی ناوبراو وەربگرن.

راگری پەیمانگە سوپاسی راگرایەتی فاکەڵتی ناوبراوی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هەماهەنگی کردنیان بۆ پەیمانگە.

هەر ئەمرۆ شاندی پەیمانگە، سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانی کرد و لە لایەن راگری کۆلێژ مامۆستا پاکستان حەمدەمین و ئەنجومەنی کۆلێژ زۆر بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

لە دانشتنیکدا ، باس لە هاوکاری و هەماهەنگی وەک یەک تیم و یەک زانکۆ کرا بۆ سەرپەرشتی کردنی قوتابیانی مەشقی هاوینە و پەرەپێدانی زیاتری توانا ئەکادیمییەکان و فێربوونی پراکتیکی قوتابیان. هەردوو راگر هاوڕابوون لە هاوکاری کردنی یەکتر کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەرکی مامۆستایان و خەرجی هاتووچۆ بۆ قوتابیانی هەردوو دامەزراوەکە

#راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی سیمینارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

بەرێوەچوونی سیمینارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٦ لەمیانەی جێبەجێکردنی پرۆسەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام، هۆبەی دڵنیایی جۆریی پەیمانگەکەمان، سیمینارێکی زانستی ڕێکخست بۆ بەرێز مامۆستا (نێرگز بایز عبدالرحمن) لەژێر ناونیشانی

(Heart Attack)

لە سیمینارەکە بە وردی باس لە هۆکارەکان و نیشانەکانی جەلتەی دڵ کرا،هەروەها بباس کرا لە چۆنیەتی خۆپارێزی لە جەلتەی دڵ

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر