ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 14ی كانوونی دووه‌می 2026، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی به‌رده‌وامی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر به پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كان و ته‌ندروستی ده‌روونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، و له‌به‌رده‌وامی زنجیره سیمیناره زانستییه‌كان، به‌ناونیشانی (گوشاره‌كانی ژیان و گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌روونی) له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م چالاكییه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌شه ناوخۆییه‌كان و راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌شكرا.
د. نزاز گزالی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ڕاوێژكاری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك پێشكه‌شكاری سیمیناره‌كه، سه‌ره‌تا ناساندنێكی كورتی سه‌نته‌ره نوێیه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گرنگی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه. پاشان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی كاتژمێرێك به‌شێوه‌یه‌كی ورد باسی له فشاره ده‌روونییه‌كانی سه‌ر تاكه‌كان كرد، كه له ئه‌نجامی فاكته‌ره جۆراوجۆره‌كان و سه‌ختییه‌كانی ژیان دروستده‌بن.
له كۆتاییدا، شێوازه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن و باشتركردنی باری ده‌روونی به تێروته‌سه‌لی خرایه ڕوو. دواتر ده‌رفه‌ت به ئاماده‌بووان درا بۆ به‌شداریكردن له‌ڕێگه‌ی پرسیاركردن و گفتوگۆ، كه له‌لایه‌ن دكتۆر نزار وه‌ڵام درانه‌وه. پاشان به‌ڕێز پ.ی. د. یوسف مسته‌فا ره‌سول، یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و به‌شه ناوخۆییه‌كان و راگری په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی خه‌بات سوپاس و پێزانینی پێشكه‌ش به دكتۆر كرد.
ئه‌م چالاكییه خۆی له زنجیره سیمینارێك ده‌بینێته‌وه، كه هه‌ردوو سه‌نته‌ر به هه‌ماهه‌نگییه‌وه بڕیاریان داوه له سه‌رجه‌م كۆلێژ و په‌یمانگه‌كانی زانكۆ پێشكه‌شی بكه‌ن، به ئامانجی به‌رزڕاگرتنی ته‌ندروستی ده‌روونی و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر هه‌میشه بایه‌خ به جۆره چالاكییه زانستی و ئه‌كادیمیانه ده‌دات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و زانستی مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویستی زانكۆكه‌مان.
























