ئهمڕۆ سێشـەممـە (20ـی 1ـی 2026)، بـە مـەبـەسـتی پیـرۆزبـایـیکـردن، شـانـدێکـی زانکـۆی پـۆلیتـەکنیکـی هـەولێـر بـە سـەرۆکـایـەتـی بـەڕێـز پ.د.ئیدریس محمـد طـاهـر هـەرکـی، سـەرۆکـی زانکـۆ و بـەیـاوەری بـەڕێـز پ.د. کیهـان زرار غفـور، ڕاگـری کـۆلێـژی تـەکنـەلـۆجـی، سـەردانی کـونسـوڵگـەری گشتـی ئیمـاراتـی عـەرەبـی یـەکگرتـوویـان لـە شـاری هـەولێـر کـرد، و لـەلایـەن بـەڕێـز (احمـد حسـن احمـد سلیمـان الشحـی)، کـونسـوڵـی گشتـی نـوێـی کـونسوڵگـەری ئیمـاراتـەوە پێشـوازیـان لێکـرا.
شـانـدی زانکـۆ پیـرۆزبـاییـان لـە کـونسـوڵـی نـوێـی ئیمـارات کـرد، بـەبـۆنـەی وەرگـرتنـی ئـەم ئـەرکـە تـازەیـە و هیـوای سـەرکـەوتنیـان بـۆ خـواسـت. لـەلایـەکـی دیکـەوە هـەردوولا، تیشکیـان خستـەسـەر پـەیـوەنـدییـەکـانیـان، بـەجـۆرێـک کـونسـوڵـی گشتـی ئیـمارات ستـایشـی گـەلـەکـەمـانـی کـرد، کـەوا گـەلێکـن هـەمیشـە روانگـەیـەکـی ئـەرێنـی و دۆستـانـەیـان هـەبـووە بـەرامبـەر بـە وڵاتـی ئیمـارات، هـاوکـات ئـامـادەیـی خـۆیی و کـونسـوڵخـانـەکـەی نیشـانـدا بـۆ هـەمـوو پـاڵپشتـی هـەمـاهـەنگیـەك.






