یادكردنه‌وه‌ی بۆنه نیشتیمانییه‌كان، قوتابیان فێرده‌كات كه به‌رگریكردن له وڵات ئه‌ركێكی پیرۆزه..
له رۆژی 1ی شوباتی ساڵی 2004، كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، له یه‌ك كاتدا له دوو كرده‌وه‌ی تیرۆرستی خۆكوژی جیادا، هه‌ردوو هۆڵی لقی دووی (پ.د.ك) و مه‌ڵبه‌ندی سێی ڕێكخستنی هه‌ولێری (ی.ن.ك) كرایه ئامانج، كه به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و كادیر و هاووڵاتیان شه‌هید و بریندار بوون. به‌مه‌ش تیرۆرستان په‌ڵه‌یه‌كی تری ره‌شیان خسته سه‌ر مێژووی ره‌شی خۆیان…
له‌م رۆژه‌دا، بۆ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانیی ئه‌و كاره‌ساته له زانكۆماندا كۆده‌بینه‌وه، ئه‌وان چرای رووناكی و گه‌شی ڕێگای ئازادی ئێمه‌ن، ئێمه‌ش به‌ڵێنمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه یادوه‌رییان به‌زیندووی بهێڵینه‌وه، و پابه‌ندیش ده‌بین به بونیاتنانی داهاتوویه‌ك كه به‌ها به‌رزه‌كانیان به‌رجه‌سته بكات.
زۆرن ئه‌و رووداوه مێژووییانه‌ی به‌سه‌ر گه‌له‌كانماندا هاتوون، كه پێویسته له هه‌موو بۆنه و یاده نیشتیمانییه‌كان یادییان بكرێته‌وه، و هه‌روه‌ها پێویسته زانكۆ به‌شدار بێت و ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ زیندووكرنه‌وه‌یان، ئه‌ویش بۆ یادكردنه‌وه‌ی قاره‌مانییه‌تی شه‌هیدان و ڕۆحی پاكیان، كه به‌شدارن له شكۆمه‌ندی میلله‌ته‌كه‌ماندا، بۆ چاندنی به‌هاكانی شانازی و شه‌ره ف و دڵسۆزی بۆ نیشتمان له‌ناو گه‌نجان و فێرخوازان.
له‌م یادانه به تیشك خستنه سه‌ر قوربانیدانی شه‌هیدان له پێناو پێشكه‌وتن و پاراستنی نیشتیمان، هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی به نیشتیمان و شانازیكردن به ناسنامه‌كه‌ی له لایه‌ن قوتابیان به‌هێزتر ده‌كات، و هۆكاره بۆ ئاشناكردنی قوتابیان و خوێندكاران به مێژووی نیشتیمانه‌كه‌یان و به هه‌موو ڕه‌هه‌نده كاره‌ساتبارو شه‌ڕانگێزه‌كانییه‌وه، گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، و هه‌ستی شانازیی به خۆیان و به هێما كولتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه و ناسنامه‌كه‌یان ده‌پارێزن و ئاشناده‌بن به‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی، كه له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان به‌ده‌ست هاتوون، به‌مه‌ش پابه‌ندبوونی به‌رده‌وامیان به‌و میراته مسۆگه‌ر ده‌كات.
ئه‌و یادانه یه‌كڕیزی نێوان سه‌ركردایه‌تی و گه‌ل و دامه‌زراوه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان هه‌ست به قه‌درزانی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌رامبه‌ر به قوربانیدانی ئازیزانیان. هه‌روه‌ها بۆ فێركردنی خوێندكاران و قوتابیان به به‌هاكانی لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له نێوان پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كوردستان گرنگن. و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خه‌باتی كورد هه‌میشه له پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ری بووه نه‌ك دژی گه‌لانی دیكه. فێرخواز فێر ده‌كات كه به‌رگریكردن له‌نیشتیمان و كاركردن بۆ خۆشگوزه‌رانی ئه‌ركێكی پیرۆزه و پێویستی به كاری خۆبه‌خشی هه‌یه، دامه‌زراوه‌كانی زانكۆ كۆلیژ و په‌یمانگاكان ده‌توانن به زۆر شێوه به سازدانی بۆنه جۆراو جۆره‌كانی وه‌ك ڕاگرتنی خوله‌كێك بێده‌نگی و پێشكه‌شكردنی وتار و پێشانگای وێنه‌ی تایبه‌ت و پیشاندانی فیلیمی دیكۆمێنتاری و ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی تایبه‌ت به‌رووداو و رۆژه‌كه؛ ئه‌م یادانه زیندوو بكه‌نه‌وه.
له رووداوه مێژووییه‌كان فێربووین، كه دوژمنانی گه‌لی كوردستان جیاوازی له نێوان ئایدۆلۆجیا جیاوازه‌كان و پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان ناكه‌ن، بۆیه له كۆتاییدا، با ئه‌م یاده بكه‌ینه هه‌وێنی یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك گوتار و یه‌كگرتن له‌و رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌لی كوردستان و به‌تایبه‌تی رۆژئاوای كوردستان، كه پێویستی زیاترمان به یه‌كگرتن هه‌یه بۆ به‌رخۆدان و پارێزگاریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كان و تا به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان.
پ.د. ئیدریس محمد طاهر هه‌ركی- سه‌رۆكی زانكۆ


