ههولێر- سهرۆكایهتی زانكۆ
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی ١ی ٢٠٢٦، لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ؛ بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بهئامادهبوونی ههر یهك له بهڕێزان پ.ی.د. هەتاو کەریم خدر، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ، و پ.ی.د. عهبدوڵڵا عمر یاسین، بهڕێوهبهری پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكانی زانكۆ، و مامۆستا بههزاد حلمی ئاكرهیی، بهڕێوهبهری نووسینگهی سهرۆكی زانكۆ، پێشوازییان لە شاندی هەردوو کۆمپانیای “خانزادە خاتوون” و “زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی ئەمەریکانا” کرد.
زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی ئەمەریکانا، بەیەکێک لە گەورەترین کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکان دادەنرێت لە بواری خواردن و رێستۆرانتەکاندا ؛ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشووری ئەفریقیا، و لە گرنگترین زنجیرە رێستورانتەکانیشیان (KFC- Pizza Hut- Hardee’s- Krispy Kreme).
لەم دیدارەدا کە بە هەماهەنگی و دەستپێشخەریی سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆ ڕێکخرابوو، گفتوگۆ لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان زانکۆ و کەرتی تایبەت کرا. ئامانجی سەرەکیی دانیشتنەکە ڕەخساندنی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنان و سوودوەرگرتن بوو لە ئەزموون و پڕۆگرامەکانی ئەو کۆمپانیایانە بۆ قوتابیانی زانکۆ، بەتایبەتی بۆ قوتابیانی بەشە گەشتیارییەکان و كارگێڕییهكان، تاوەکو وەک پردێکی تۆکمە زانکۆ بە بازاڕی کارەوە ببەستنەوە و دەرچووان ئاشنای ژینگەی ڕاستەقینەی کار بن.
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە واژۆکردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن لەنێوان هەردوولادا بۆ ئەوەی کارەکان چوارچێوەیەکی فەرمی وەربگرن. جێگەی ئاماژەیە، سەرۆکایەتی زانکۆ هەمیشە وەک بەشێک لە ستراتیژییهتی خۆی، بایەخێکی تایبەت بەم جۆرە هەماهەنگییانە دەدات، و بەردەوام پاڵپشت و هاوکاری هەر دەستپێشخەرییەکە، کە ئاسۆی کارکردن بۆ قوتابیان فراوان بکات؛ و تواناکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕدا بگونجێنێت.





























































