ڕۆژی یەکشەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ) و هاتنی سەری ساڵی نوێوە، بەڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کریستیانی زانکۆمان کرد.
لەم مەراسیمەدا ههر یهك له بهڕێزان پ.د. ئازاد حسن قادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، و پ.ی.د. بۆتان مجید ئاسنگهر، یاریدەدەری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و پ.ی. د. یوسف مستهفا رهسول، یاریدەدەری سهرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و بهشه ناوخۆییهكان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و نوێنەرانی ڕێکخراوی مامۆستایان و فەرمانبەران و بهشێك له بهڕێوهبهرانی بهڕێوهبهرایهتیهكانی زانكۆ ئامادەی مهراسیمهكه بوون.
لە میانەی مەراسیمەکەدا، سەرۆکی زانکۆ وێڕای پیرۆزبایی گەرمی جەژن و ساڵی نوێ لە ئامادەبووان كرد، تیشکی خستە سەر جوانیی تابلۆی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پابەندە بە بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان پێکهاتەکاندا ناکات. دواتر وەک نیشانەی پێزانین بۆ ماندووبوون و دڵسۆزییان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی کریستیاندا دابەشکرا.
ئەم دەستپێشخەرییەش جەختکردنەوەیە لەسەر سیاسەتی بەردەوامی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە هەمیشە بایەخێکی تایبەت بەم جۆرە چالاکییانە دەدات و بەردەوام پاڵپشت و هاندەرە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و خۆشەویستی لەنێو یهك خێزانی لهنێو زانکۆدا. زانکۆمان باوەڕی وایە کە ئەم بۆنانە دەرفەتێکن بۆ دووپاتکردنەوەی گیانی برایەتی، مەراسیمەکەش بە گرتنی وێنەیەکی بە کۆمەڵ بۆ یادگاری کۆتایی هات.


























