لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی سەرۆکایەتیی زانکۆ بە ژێرخانی کۆلێژەکان و بەدواداچوون بۆ کارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بهڕێز پ.د. ئیدریس محەمەد تاھیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر، بە یاوەریی مامۆستا بەهزاد حلمی ئاکرەیی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ و ئەندازیار ئینزار بەهجەت، بەڕێوەبەری ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆ، سەردانی مەیدانیی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشكییان کرد و لەلایەن پ.ی.د. مراد ئەمیر ئەحمەد، ڕاگری کۆلێژ و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پێشوازییان لێکرا.
ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە بریتی بوو لە بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی ئەو پڕۆژانەی کە ئێستا لە ناو حەرەمی کۆلێژەکەدا لە قۆناغی جێبەجێکردندان، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری وردەکارییەکان و ئاستی پێشکەوتنی کارەکان بن. لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەمیشە بە بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ئەم جۆرە چالاکی و پڕۆژانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە کارنامەی زانکۆ بۆ پێشخستنی ئاستی خزمەتگوزاری و زانستی؛ هەروەها دووپاتی کردەوە کە سەرۆکایەتیی زانکۆ بەردەوام پاڵپشت و هاوکار دەبێت بۆ تەواوکردنی هەر پڕۆژەیەک کە خزمەت پرۆسەی خوێندن و بەرەوپێشبردنی کۆلێژەکان بکات.














