Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 11, 2023

لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پانێلێکی تایبەت بە توندوتیژی ئافرەتان بەڕێوەچوو

لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پانێلێکی تایبەت بە توندوتیژی ئافرەتان بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە 9ی دیسەمبەری 2023، لە چوارچێوەی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر پانێلێکی لەژێر ناونیشانی (کاریگەری سۆشیال مییدیا لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان) بۆ هەریەک لە بەڕێزان د. علی عبداللە، د.چنار بابەکر، د.رێبوار مغدید، م.مەریوان قادر، رێکخست.

لە پانێڵەکەدا هەریەکە لە بەرێز د. خانزاد احمد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمانی هەرێمی کوردستان،
بەرێز نوێنەری نووسینگەی ڕێزدار جەنابی مەلامستەفا بارزانی، مقدمی ماف پەروەر ڕێبوار محمد حمدامین بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سۆران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی دەڤەرەکە بەڕێوەچوو.

مەراسیمەکە بە ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی شەوی رابردوو کارەساتی شاری سۆران دەستیپێکرد، دواتر ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د.طالب محمد شەریف وتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی:

“خۆشحالین کە ئەمرۆ، لە چوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتگیریکراوە، بەژداردەبین بە ئەنجامدانی پانێلێک لەژێر ناونیشانی:
(کاریگەری سۆشیال میدیا لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان)٠

بەڕێزان :
هەروەک دەزانن لەم چەند سالەی دواییدا، لە ٢٥ نۆڤەمبەری هەموو سالێک، کەمپینی هۆشیاریی شانزە ڕۆژەی دژی توندوتیژی خێزانی و ئافرەتان کۆدەنگی جیهانی و، هەرێمی بەدەستهێناوە.
لەم ڕوانگەیەوە، دامەزراوەکان و، ئێمە لە ناوەندە ئەکادیمیەکان، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە بەژداربین لەم هەڵمەتە بۆ هۆشیارکردنەوەی زیاتری تاکەکانی کۆمەلگا لەسەر فۆرمەکانی توندو تیژی خێزانی و پاراستنی ئاشتەوایی کۆمەلایەتی.

ئامادەبوانی بەڕێز :
توندووتیژی بەو مانایەی کە هەر کردەوەیەک بەمەبەست ئەنجام بدەیت و، ببێتە هۆی زیانگەیاندن، ئازاری جەستەیی یان جنسی، وەیان هەڕەشەکردن: وەک بەرزی تۆنی دەنگ، ووشەی نابەجێ، بریندارکردنی هەستی دەروونی، تاوانی کوشتن، هەتا نادادوەری لە کاردا. کەئەمەش بەدیدەکرێت لەسەر ئاستی تاک ، خێزان و جڤاک.

کەواتە، توندووتیژی دژ بە ئافرەتان پێشەلکاریەکی زەقی بنەرەتی مافەکانی مرۆژڤە کە نزیکەی 1\3 کە دەکاتە رێژەی ٪30 لە سەر ئاستی جیهان رووبەرووی توندوتیژی خێزانی دەبنەوە کە ئەمەش پشت راستکراوتەوە لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆمافەکانی ئافرەتان و یەکسانی جێندەری و رێکخراوی جیهانی WHO هەروەها World .bank
توێژینەوەکان پێمان دەلێن، کە هیچ کۆمەلگایەک بەدەرنیە لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بەلام بە رێژەی جیاواز و شێوازی جاواز. بۆنمونە، رێژەی توندوتیژی و هەراسانکردنی ئافرەتان لەکیشوەرەکانی ئەمریکاو ئەورپا و ئەفریقا و رۆژهەلاتی ئاسیا زۆر زیادی کردووە. کەواتە، توندوتیژی لە وولاتێک بۆ ولاتێکیتر و، لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکیتر جیاوازە.

بەرێزان:
هۆکار زۆرن بۆ سەرهەڵدانی توندوتیژی دژی خێزان، یەکێک لەو هۆکارانە نەبونی هۆشیاریە. دروست بەکارنەهێنانی پلات فۆرمەکانی تەکنەلۆجیایە کە ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەرتاک و خێزان و کۆمەلگە.

سوپاس بۆخوا، لە ئەم دەڤەرەو، لە هەرێمی کوردستان بەگشتی، بە بەراورد بە ولاتان و شوێنەکانیتر، توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان زۆر کەمە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گرینگیپێدانی تەواو بە ئەمن وئاسایشی تاک و کۆمەلگە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و، خودی جەنابی سەرۆکوەزیران رێزدار مەسرور بارزانی٠

ئازیزان
سۆشیال میدیا لە کاتێکدا کە ئامرازێکی بەهێزە بۆ پەیوەندیکردن، بەڵام بووەتە سەکۆیەک کە زۆرجار ئافرەتان لەم رێگەیەوە تووشی جۆرەها توندوتیژی دەبنەوە.

لە ساڵی ڕابردوو توێژینەوەیەکی ناوچەیی لە ولاتانی عەرەبی دەریخستووە کە لەسەدا ٦٠ی ژنانی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە ناوچەکەدا رووبەرووی توندوتیژی ئۆنلاین بوونەتەوە..
بەرێزان:
پەروەردە ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشەیە. پێویستە لە سەر ئێمە، قوتابیانمان بەهێزتر بکەین بەو زانیاری و لێهاتووییانەی کە بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە لەگەل ئەم پلاتفۆمە دیجیتاڵیانە بەرەو پێش بڕۆن. زۆر گرنگە فێر بکرێن و هۆشیار بکرێنەوە لەبارەی دەرئەنجامەکانی کردە ئۆنلاینەکان و گرنگی پەروەردەکردنی کلتوری ڕێزگرتن و هاوسۆزی لەم بوارەدا .

جگە لەوەش ناتوانین ڕۆڵی یاسادانان لە سنووردارکردنی توندوتیژی ئۆنلاین پشتگوێ بخەین. داکۆکیکردن لە یاسایەکی بەهێز کە تاکەکان لە هەڕەشە و هەراسانکردنی ئەلیکترۆنی بپارێزێت کە بەشێوەیەکی یاسایی کەرامەتی مرۆڤ بپارێزرێت لە بورای دنیایی دیجیتالیدا.

لە کۆتایدا…
وێڕاى بەخێرهێنانى دووبارەى هەموو ئێوە بەرێز، سوپاسى تایبەتى پانیلستانی بەرێز دەکەم و، هیوادارم بەگفتوگۆی ئەکادیمی و زانستیانە، بە ئەنجامى باش و بەسوود بگەین، تا بتوانین باشتر مامەڵە لەگەڵ سۆشیەل میدیا بکەن ، ئومێد دەکەم ئەم پانێلە ببێتە مایەی هۆشیاری زیاتری تاکەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لە کۆمەلگەدا”

دوای پێشکەشکردنی وتەیەک لەلایەن د. خانزادەوە دەستکرا بەڕێوە چوونی چالاکییەکە کە تیایدا باس لە سۆشیاڵ میدیا کرا کە هۆكارێكە لەهۆكارەكانی بونی توندوتیژی خێزانی، دروستكردنی گیانی شەڕەنگێزی، هەروەها باس لە هۆشیاری و رۆشنبیری ئافرەت کرا لە بەکارهێنانی تۆری ئینتەرنێت و سۆشیال مییدیا.

لە کۆتایی پانێلەکە سوپاس و پێزانین لەلایەن ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمانی هەرێمی کوردستان د.خانزاد احمد پێشکەش بە ڕاگری پەیمانگە و پانێلیستەکان بەخشرا، لەهەمان کاتدا برواناوی ڕێزڵێنان لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگەی تەکنکی مێرگەسۆر پێشکەشی پانێلیستەکان بەخشرا.

ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

ئەنجامدانی گەشتێکی زانستی بۆ قوتابیان

رۆژی دوو شەممە رێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/۱۱ قوتابیانی بەشی بەرهەمهێنانی ڕووەکی پزیشکی قۆناغی دووەم ئێواران گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا، بۆ کۆمپانیای ڕۆڤە بە سەرپەرشتی( م.بلال ابراهیم و م.ژیان حمید)، بە مەبەستی زیاتر شارەزابوونی قوتابیان لە ڕووی وانەی پڕاکتیکیەوە.