Daily Archives: كانونی یه‌كه‌م 13, 2023

سەرۆکی زانکۆ نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ

ڕۆژی چوار شەممە 13ی دیسەمبەری 2023، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر نازناوی زانستی پرۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشییە د. ارشد صديق عبدالله شێخ- مامۆستا لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێری هەولێر و سەرۆکی بەشی تەکنیکی ژمێریاری.

لە مەراسیمەکەدا پ.ی.د. نەجیب توما بتو یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی ئامادەبوو، د,. ئیدریس هەرکی سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە پلەبەرزکرنەوەی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوەی زانکۆمان دەربری و گوتی: زۆر پێخۆشحاڵم بەهۆی پلە بەرزکردنەوەی ئەندامان و مامۆستایانمان ئەوەش کۆڵەکەیەکی گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆمانە، و پشتگیری تەواوی هەموو مامۆستایان دەکەم بۆ ئەوەی بگەن بەئاستی بەرزتر تا خزمەتی زیاتر و باشتر بکەن، دڵخۆشم کە ئێستا رێژەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانمان پلەی پرۆفیسۆر و پرۆفیسۆری یاریدەدەریان وەرگرتووە، دڵنیاتان دەکەمەوە لەم کارە باشانە بەردەوام دەبین بۆ خزمەتی زانکۆ و ئەندامان و قوتابیانمان.

لای خۆشیەوە پ.ی. د. ارشد صديق زۆر سوپاسی سەرۆکی زانکۆ و ئامادەبووانی کرد و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست و زۆر دڵخۆش بوو بە ڕێزلێنان و پلە بەرزکردنەوەکەی و بەڵێنی دا بە هەموو توانای خۆی کار بۆ پێشخستنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بکات.