قوتابییانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە خولێکی هۆشیاری ژینگەیی دەکەن

رۆژی پێنچ شەممە 31ـی ئابی 2023، بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لە مەراسیمێکدا رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە، کۆتایی هێنا بەخولێکی دوو مانگەی تایبەت بە پاراستنی ژینگە، کە قوتابیانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر تیایدا بەشداربوون.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا کە هەریەکە  لە پ.ی.د. نەجیب توما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.د. بۆتان مەجید ئاسنگەر ڕاگری کۆلێژی تەکنەلۆژی هەولێر و سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان د. عەبدولڕەحمان سدیق و ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی و حکومی ئامادەیبوون، سەرۆکی رێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە ئاسۆ شکاک بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و باسی لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکە کرد و ستراتیژییەتی کارەکانی رێکخراوەکەی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.

قوتابییان لەم خولەدا بەهەردوو شێوازی تیۆری و کردەنی بەشداربوون تیایدا و لەلایەن 30 مامۆستای ژینگەیی وانەیان پێ گوترایەوە بۆئەوەی لە داهاتوودا رۆڵی خۆیان ببیین لە پاراستنی سەوزایی و پاکی کوردستان.

ئەم خولەی رێکخراوەکە بەهاوکاری سەنتەری ئاڵا و بەسەرپەرشتی فەرمانگەی ریکخراوە ناحکومییەکان و بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکان، بەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی هەولێر، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر، فەرمانگەی ژینگەیی هەولێرو ڕێکخراوی بیابانی سەوز بەرێوەچوو.

لە کۆتایی مەراسیمەکەشدا بڕوانامەی رێزلێنان لە لایەن پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی و ئامادەبووانی دیکەوە بەخشرایە قوتابییانی بەشداربوو.

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی زانکۆیی تایبەت بە وەرگیراوانی (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا)ی دەرکرد

پاڵپشت بە نووسراوی وەزارەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە ‎798 لە ڕێکەوتی ‎4/7/2023  تایبەت بە پەسەندکردنی ئەنجامی بەرایی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆکەمان، و هەروەها پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بە نووسراوی ژمارە ‎925‏ لە ڕێکەوتی ‎8/8/2023 بۆ ساڵی خوێندنی ‎2023-2024‏، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر فەرمانی وەرگرتنی پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستە و دکتۆرا)ی دەرکرد، و لە ئێستادا کاندیدانی وەرگیراو دەتوانن سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن بۆ ئەوەی دەست بە مامەڵەی وەرگرتن بکەن.

فەرمانی زانکۆیی:

تێبینیەکی گرنگ:

بۆ بینینی لیستی ناوەکان تکایە ئەم لینکانەی خوارەوە کۆپی بکە و لە گۆگڵ پەیستی بکە بۆ داونلۆدکردنی لیستی ناوەکان:

https://epu.edu.iq/wp-content/uploads/2023/08/لیستی-ناوی-وەرگیراوانی-دبلۆمی-باڵا.pdf

https://epu.edu.iq/wp-content/uploads/2023/08/لیستی-ناوی-وەرگیراوانی-ماستەر.pdf

https://epu.edu.iq/wp-content/uploads/2023/08/لیستی-ناوی-وەرگیراوانی-دکتۆرا-1.pdf

 

مامۆستایەکی وەرزشی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەبێتە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەرزەوی

مامۆستا وریا عەبدولقادر مامۆستای وەرزش لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتی نێودەوڵەتی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی یاریزانە دێرینەکان و سێ مەدالیای زێری بەدەستهێنا.

لە میانی بەشدارییکردنی لە یارییەکانی پالەوانییەتی نێودەوڵەتیی ئەنتاڵیا بۆ تێنسی سەر زەوی، مامۆستا وریا عەبدولقادر دوای گەیشتنی بە قۆناغی کۆتایی، بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە.

مامۆستا وریا عەبدولقادر کە هاوکات جێگری یەکەمی سەرۆکی یەکێتی تێنسی عێراقە، لە میانی پاڵەوانییەتەییەکەدا لە رووبەڕووبوونەوەی تاکدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە یاریزانی تورک، تارق فرەخی کە لە پۆلینبەندی یەکەمەکان بوو، بردەوە.

لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانییەتەییەدا، ناوبراو بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە یاریزانی ئازەربایجانی، ئالشین رەحیمۆڤی بردەوە.

هەروەها لە رووبەڕووبوونەوەی دوو بەدوودا، ئەمجارە مامۆستا وریا عەبدولقادر هاوڕێ لەگەڵ ئالشین رەحیمۆڤ رووبەڕووی هەردوو یاریزانی تورک، ئومێد ئاکسۆی و یاریزانی ئەڵمانی، ستیڤان ئولبرێک بوونەوە و یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە بردەوە و بوونە پاڵەوان.

پ.د.ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا پیرۆزبایی لە مامۆستا وریا عەبدولقادر کرد بەبۆنەی بە دەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتییەکە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست، هاوکات هەموو پشتیوانییەکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانییەتی دیکەی بۆ دووپات کردەوە.

 

راگری پەیمانگە سوپاس و پێزانین و دیاری پێشکەش بە بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دەکات

راگری پەیمانگە سوپاس و پێزانین و دیاری پێشکەش بە بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د. طالب محەمەد شەریف سەردانی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی کرد و لەلایەن بەڕێز بەرپرسی نووسینگەوە پێشوازی لێکرا.

سەردانەکەی راگری پەیمانگە بۆ نووسینگەکە بەمەبەستی پێشکەش کردنی سوپاس و پێزانین و بەخشینی دیارییەک بوو بە بەڕێز (سیروان حسکۆ) بەرپرسی نووسینگەی بەڕێز مەلا مستەفا بارزانی، لە بەرامبەر هاوکاری و دڵسۆزی و خەمخۆرییان بۆ خوێندنی باڵا و پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر، لە ماوەی رابردوودا.

راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر