بەرێوەچوونی سمینارێک لە پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر
لە چوارچێوەی پەرەپێدان بە توانا ئەکادیمی و کارگێرییەکان، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٨ـی ئاب ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر( د. طالب محمد شریف) و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەیمانگە، هۆبەی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی تواناکانی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر هەڵسا بە سازدانی سیمینارێک بۆ (پ.ی.د. هیوا عبدالعزیز بالیسانی) لەژێر ناونیشانی
Leadership skills Development
لە سەرەتای سیمینارەکەدا ڕاگری پەیمانگە د.طالب محمد شریف وتەیەکی پێشکەش کردو، تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی پ.ی.د. هیوا عبدالعزیز بالیسانی کرد بۆ ئەوکاتەی بە ئێمەبەخشی و رێگایەکی دووری بڕیوە بۆ خزمەتکردن بە فەرمانبەران و ستافی ئەکادیمی. پاشان بەرێز د.هیوا بالیسانی دەستیکرد بە پێشکەشکردنی سیمنارەکە و لە کۆتایدا دەرگای پرسیار گفتوگۆکرایەوە بۆ ئامادەبووان .
سمینارەکە بووە مایەی سوود گەیاندنی فەرمانبەران و مامۆستایان لە بواری کاروباری کاری بەتیم کارکردن و هەنگاو نان لە ئاستی یەک بۆ ئاستی پێنچ لە رۆل و کاری سەرکردەیی بۆ پێشەنگبوونی پەیمانگە بە گشتی.
بە بەخشینی بروانامەی رێزلێنان بە بەرێز پ.ی.د.هیوا عبدالعزیز لە لایەن ڕاگری پەیمانگەوە کۆتایی بە سیمینارەکە هات.
راگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر










