سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی الامام الاعظم دەکات

رۆژی یەکشەممە 20ـی ئابی 2023، پ.د.ئیدریس محمد تاهیر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر پێشوازی کرد لە شاندێکی زانکۆی (الامام الاعظم).

لە دیدارێکدا کە هەریەکە لە یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی، زانستی و قوتابییان ئامادەیبوون، سەرۆکی زانکۆ دوای بەخێرهاتن، پوختەیەکی دەربارەی زانکۆمان پێشکەشی شاندی میوان کرد. لە بەرامبەردا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بە سەردانی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە بەرەو پێشبردنی زانکۆکان کرا بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەکتر و هەردوولا کۆک بوون لەسەر لە دروستکردنی پەیوەندی زانستی، لەو بارەیەوە سەرۆکی زانکۆ جەختی لە هەماهەنگی کردنی هەردوو زانکۆ کردەوە لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت توێژینەوە و کۆنفرانسی زانستی.

 تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو شێوازی وەرگرتنی قوتابییان لەزانکۆکان هەروەها کردنەوەی خوێندنی باڵا ماستەرو دکتۆرا لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هەوڵی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆکانیان بە هەنگاوێکی گرنگ و پێویست زانی تاکو لەو رێگەیەوە ئاستی زانستی مامۆستایان و قوتابییان بەرەوپێش بچێت.

 

کۆلێژی تەکنیکی سۆران خولی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە (First Aid)

خولی فریاگوزاری سەرەتایی(First Aid)

‏‎کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەشی پەرستاری خـولێک بۆ فێربـوونی فریاگوزاری سەرەتایی دەکاتەوە.

‏‎تـێبـیــنی :
‏‎* خـولەکە ڕۆژی شـــەممە ڕێـکەوتی (٢٠٢٣/٩/٢٦) دەســـت پێدەکـات.
‏‎٭ کــاتی خـول کـــاتژمێر (٩:٠٠)ی بــەیــانی لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران .
‏‎* کێ دەتوانێت بەشداربێت : قوتابیان و دەرچوانی گشت بەشەکان دەتوانن بەشدار بن.

‏‎* ماوەی خول ٣ رۆژە، رۆژی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە دەبێت.
‏‎* لەکۆتـــایی دا بــڕوانــــامەی بەشـــــداری کردن دەدرێت بە قوتــــابیان.
‏‎* بۆ ناو نووســـین لەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆت تۆماربکە.

⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️⬇️
https://forms.gle/pJUuW9kB1GWsEtRF7