ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز پ.د ئیدرس محمد طاهر هەرکی سەردانی ولاتی بەریتانیای کرد.
سەردانەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەکادیمی و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی وڵاتی بەریتانیا بوو کە تیایدا بەیاوری شاندێک بەشداریکرد لە چەندین چالاکی زانستی و ئەکادیمی و کۆبوونەوە و دیداری فەرمی و سەردان و پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە.
لە سەرەتادا لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ـی حوزەیرانی 2023 بەشداری کرد لە کۆنفرانسێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Teaching English in A Digital Word) کە لەلایەن (imperial English/Uk) و زانکۆی ئەستەن لە بیرمینگهام بەرێوەچوو و بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام بوو.
کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە لەنێوان زانکۆمان و (imperial English/Uk) لە بواری زمانی ئینگلیزی و ئەکادیمی هەیە. هەر لە میانی کۆنفرانسەکەدا، دیدارێکیان بۆ رێکخرا لەگەڵ بەرپرسی (imperial English/Uk) ، و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد بەتایبەتی بابەتی ریفۆرمی پرۆگرامی ئینگلیزی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، هەروەها رێکخراوی ناوبراو هەموو هاوکارییەکی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.
پاشان سەردانی زانکۆی کۆڤێنتری کرد و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە نێوان قوتابییانی هەردوولا لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری.
هەروەها لە ماوەی مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا، سەردانی زانکۆی کامبریدجییان کرد بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و واژووکردنی رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە داهاتوودا.
پاشان، هەر لە چوارچێوەی ئەو هەماهنگییە ئەکادمییەی لە نێوان زانکۆمان و زانکۆی نۆتینگهام، بۆ ماوەی دوو رۆژ د.طالب هاورێ لەگەڵ د.سەلار عوسمان، بەفەرمی میواداری کران لەلایەن زانکۆی ناوبراوە، چەندین دیداری زانستی و ئەکادیمییان لەگەڵ بەرپرسی بەشی ئەکادیمی و نێودەوڵەتی و فاکەلتی ئەندازیاری و سکۆڵی پەروەردەی ئەو زانکۆیە هەبوو.
چەندین و بابەت و کاری هاوبەش و لە چوارچێوەی ئەو دیدارانە تاوتوێکران و بڕیارە لە داهاتوودا بخرێنە بواری جێبەجێکردن، وەک ئالۆگۆری قوتابیانی دکتۆرا و سەرپەرشتکردنیان، و وانە وتنەوەی هاوبەش و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و هەلی توێژینەوەی دوای دکتۆرا و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی دکتۆرا، و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و پێداگۆجی بۆ مامۆستایان لە فاکەلتی ئەندازیاری و پزیشکی و سکولی پەروەردە.
دواتر سەردانی زانکۆی مانچێستەری کرد بەمەستی دروستکردنی هەماهەنگی، پاشان سەردانی سکۆتلەندای کرد، لە شاری ئیدنبرا بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆیال بۆتانیک گاردن سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان و لە بواری فلۆرا و بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کوردستان بەگشتی.
لە پەراوێزی سەردانەکەدا، چەندین شوێنی سەرنجراکێش و گەشتیارییان بەسەر کردەوە.