Daily Archives: ته‌مموز 18, 2023

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەکات

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەمەبەستی بەشداریکردن لە چالاکییەک و ئەنجامدانی چەند دیدارێک لەگەڵ دامەزراوە حکومی و ئەکادیمییەکان سەردانی وڵاتی بەریتانیا-یان کرد.

شاندی زانکۆمان پێکهاتبوون لە نوێنەری سەرۆکی زانکۆ د. طالب محەمەد شەریف، د. سەلار عوسمان، مامۆستا هێرۆ سەید محەمەد نووری و مامۆستا ژیلیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ـی حوزەیرانی 2023 بەشدارییان کرد لە کۆنفرانسێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Teaching English in A Digital Word) کە لەلایەن (imperial English/Uk) و زانکۆی ئەستەن لە بیرمینگهام بەرێوەچوو و بۆ ماوەی 6 رۆژ بەردەوام بوو.

سەردانی شاندەکە و بەشداریکردنیان لەو کۆنفرانسە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە لەنێوان زانکۆمان و (imperial English/Uk) لە بواری زمانی ئینگلیزی و ئەکادیمی هەیە. هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە دا نوێنەری سەرۆکی زانکۆ و بەرپرسی (imperial English/Uk) کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد بەتایبەتی بابەتی ریفۆرمی پرۆگرامی ئینگلیزی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان و رێکخراوی ناوبراو هەموو هاوکارییەکی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

هەروەها شاندی زانکۆمان سەردانی سەرۆکی شارەوانی بێرمینگهام یان کرد و دیارییەکیان پێشکەش کرد لە وتارێکدا نوێنەری سەرۆکی زانکۆ باسی لە پێشکەوتن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمەکەمان کرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کوردستان لە جیاتی جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعشی کرد پێویستە زیاتر کاربکرێت بو هاوکاری کردنی هەرێم لە سەرجەم بووارەکان بەتایبەت کارکردن لەسەر بە دەستەخوشک بوونی شاری هەولێر وبێرمینگهام.

هەروەها شاندەکە سەردانی زانکۆی کۆڤێنترییان کرد و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادمییەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە نێوان قوتابییانی هەردوولا لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری.

هەروەها لە ماوەی مانەوەیان لە وڵاتی بەریتانیا، شاندی زانکۆمان سەردانی زانکۆی کامبریدجیان کرد بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و واژووکردنی رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە داهاتوودا.