Daily Archives: ته‌مموز 30, 2023

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەکات

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر سەردانی وڵاتی بەریتانیا دەکات

ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر بەرێز د. طالب محمد شریف بە نوێنەرایەتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێز پ.د ئیدرس محمد طاهر هەرکی سەردانی ولاتی بەریتانیای کرد.

سەردانەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ئەکادیمی و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی وڵاتی بەریتانیا بوو کە تیایدا بەیاوری شاندێک بەشداریکرد لە چەندین چالاکی زانستی و ئەکادیمی و کۆبوونەوە و دیداری فەرمی و سەردان و پەیوەندی دروستکردن لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەو وڵاتە.

لە سەرەتادا لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 9ـی حوزەیرانی 2023 بەشداری کرد لە کۆنفرانسێکی زانستی لە ژێر ناونیشانی (Teaching English in A Digital Word) کە لەلایەن (imperial English/Uk) و زانکۆی ئەستەن لە بیرمینگهام بەرێوەچوو و بۆ ماوەی ٦ رۆژ بەردەوام بوو.

کۆنفرانسەکە لە چوارچێوەی ئەو هەماهەنگییەیە کە لەنێوان زانکۆمان و (imperial English/Uk) لە بواری زمانی ئینگلیزی و ئەکادیمی هەیە. هەر لە میانی کۆنفرانسەکەدا، دیدارێکیان بۆ رێکخرا لەگەڵ بەرپرسی (imperial English/Uk) ، و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا باسیان لە پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا کرد بەتایبەتی بابەتی ریفۆرمی پرۆگرامی ئینگلیزی لە کۆلێژ و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان، هەروەها رێکخراوی ناوبراو هەموو هاوکارییەکی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر پێشخستنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

دواتر دیدارێکی فەرمییان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی بێرمینگهام ئەنجامدا و دیارییەکیان پێشکەش کرد لە وتارێکدا راگری پەیمانگە باسی لە پێشکەوتن و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمەکەمان کرد وەک مۆدێلێکی بێهاوتا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و، رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی کوردستان لە جیاتی جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعشی کرد پێویستە زیاتر کاربکرێت بو هاوکاری کردنی هەرێم لە سەرجەم بووارەکان بەتایبەت لە بواری خوێندنی باڵا، و کارکردن لەسەر ناساندنی شاری هەولێر وەک دەستەخوشکی شاری بێرمینگهام وە یارمەتی دانی هەر کوردێک لە هەر شوێنێکبێت.

پاشان سەردانی زانکۆی کۆڤێنتری کرد و لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەکادیمییەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لە ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش لە نێوان قوتابییانی هەردوولا لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل و ئەندازیاری.

هەروەها لە ماوەی مانەوەی لە وڵاتی بەریتانیا، سەردانی زانکۆی کامبریدجییان کرد بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندی و واژووکردنی رێکەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە داهاتوودا.

پاشان، هەر لە چوارچێوەی ئەو هەماهنگییە ئەکادمییەی لە نێوان زانکۆمان و زانکۆی نۆتینگهام، بۆ ماوەی دوو رۆژ د.طالب هاورێ لەگەڵ د.سەلار عوسمان، بەفەرمی میواداری کران لەلایەن زانکۆی ناوبراوە، چەندین دیداری زانستی و ئەکادیمییان لەگەڵ بەرپرسی بەشی ئەکادیمی و نێودەوڵەتی و فاکەلتی ئەندازیاری و سکۆڵی پەروەردەی ئەو زانکۆیە هەبوو.

چەندین و بابەت و کاری هاوبەش و لە چوارچێوەی ئەو دیدارانە تاوتوێکران و بڕیارە لە داهاتوودا بخرێنە بواری جێبەجێکردن،
وەک ئالۆگۆری قوتابیانی دکتۆرا و سەرپەرشتکردنیان، و وانە وتنەوەی هاوبەش و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و هەلی توێژینەوەی دوای دکتۆرا و سەرپەرشتیکردنی قوتابیانی دکتۆرا، و پەرەپێدانی زمانی ئینگلیزی و پێداگۆجی بۆ مامۆستایان لە فاکەلتی ئەندازیاری و پزیشکی و سکولی پەروەردە.

دواتر سەردانی زانکۆی مانچێستەری کرد بەمەستی دروستکردنی هەماهەنگی، پاشان سەردانی سکۆتلەندای کرد، لە شاری ئیدنبرا بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری رۆیال بۆتانیک گاردن سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان و لە بواری فلۆرا و بۆ پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر و کوردستان بەگشتی.

لە پەراوێزی سەردانەکەدا، چەندین شوێنی سەرنجراکێش و گەشتیارییان بەسەر کردەوە.

#ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر