Monthly Archives: حوزه‌یران 2023

قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پۆڵەندا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە یەکتر دەکەن

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە وڵاتی پۆڵەندان، بە نەریتی کوردەواریی جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.

لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان، هەفتەی رابردوو ٣٣ قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە گەیشتنە وڵاتی پۆڵەندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢٨ هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئەو قوتابییانە لە زانکۆی لودز لە پۆڵەندا بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.

دیمەنی جلوبەرگی قوتابیان و ئاڵای کوردستان لەناو زانکۆی لودز بووە جێی سەرنجی قوتابیانی کورد و بەم بۆنەیەوە قوتابیانی زانکۆکە پیرۆزباییان لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و وێنەیان لەگەڵ گرتن.

 

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزڕاگری پەیمانگە بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

بەناوی بەڕێز⁄ پ.ی. اومێد ارشد حوێزی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر بەبۆنەی ھاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی ئازیز دەکەین هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆگەلی کوردستان

                        
                         

هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ پۆڵەندا لە رۆژنامەکانی عێراق

ژمارەیەک لە رۆژنامەکانی عێراق بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان بۆ پۆڵەندا بەمەبەستی مەشقی هاوینە بڵاوکردەوە.

رۆژی چوار شەممە 21 حوزەیرانی 2023 بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رێورەسمی بەڕێکردنی بۆ ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان رێکخست کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان گەشتیان وڵاتی پۆڵەندا کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز.

هەواڵی ناردنی ئەم ژمارەیە لە قوتابییانی زانکۆمان بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا لە ژمارەیەک لە رۆژنامە و گۆڤاری عێراق بایەخی تایبەتی پێدرا و بە گرنگییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە.

ماڵپەڕی رۆژنامەی  التآخي زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵێکی لەژێر ناونیشانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارەیەک قوتابیی بۆ مەشقی هاوینە دەنێرێتە پۆڵەندا) بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆکانی جیهان کردووە و ناردنی ئەم ژمارە قوتابییەی زانکۆکەی بۆ پۆڵەندا بە گرنگ وەسف کردووە.

هاوکات رۆژنامەی (کل الاخبار) لە ژمارە 3223ـی خۆیدا کە رۆژی 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، هەوالی ناردنی ٣٣ قوتابی زانکۆمانی بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا بڵاوکردووەتەوە.

هەروەها رۆژنامەی (الـبـيـنـة الجديدة) کە رۆژنامەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە و لە بەغدا دەردەچێت، لە ژمارە 4144 کە رۆژی  رۆژی 25ـی حوزەیران دەرچووە، بەبایەخەوە باسی لە هەنگاوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرەپێشچوونی زانکۆکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی جیهان کردووە و ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆکەی بۆ مەشقی هاوینە بۆ یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی پۆڵەندا بۆ هەوڵەکانی سەرۆک و ستافی زانکۆ گەڕاندوەتەوە.

هەروەها هەریەک لە رۆژنامەی (الدستور) لە ژمارە 5610 لە 25ـی حوزەیران و رۆژنامەی (الصباح الجدید) لە ژمارە 5136ـی خۆیدا کە رۆژی یەکشەممە 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، بەهەمان شێوەی رۆژنامەکانی دیکە بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکێک لە زانکۆکانی پۆڵەندا بڵاوکردوەتەوە.

لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆری قوتابیان بۆ گەشتی زانستی لە وڵاتانی جیهان، 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا ئەنجام دەدەن.

راگری پەیمانگە بەشداری لە کۆنفرانسی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەکات

راگری پەیمانگە بەشداری لە کۆنفرانسی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک دەکات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 22ـی حوزەیرانی 2023، راگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر د. طالب محەمەد شەریف بە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری کرد لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک لەژێر ناونیشانی (Dissemination conference)، کە تایبەت بوو بە پرۆژەی ئەپرایز.

لە کۆنفرانسەکەدا هەریەکە لە کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێر و ژمارەیەک زانکۆی ئەوروپی ئەندام لە دامەزراوەی (UNIMED) – یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریش ببیێتە ئەندام لەو دامەزراوەیە.

پرۆژەی ئەپرەیز لەلایەن یونەمد پاڵپشتی دەکرێت، کە جەخت دەکاتەوە لە بەرێوەبردنێکی باشی کارگێری زانکۆکان و دانانی پلانی ستراتیژی و بەرپرسیاریەتی و پێشخستنی دڵنیایی جۆری بۆلۆنیا پرۆسێس و ریفۆرمی پرۆگرامەکانی خوێندن و گەشەپێدان و بەهێزکردنی توانای مرۆیی و ستافی ئەکادیمی و خوێندن کە پشتگیری دارایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.

(UNIMED)یەکێتی زانکۆکانی دەریای ناوەڕاست – تۆڕێکە لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوە، چالاکە لە پێشخستنی هاوکاری ئەکادیمی لە ناوچەی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست و لە ئەفریقا، دامەزراوەی یونەمد وەک تۆریک لەگەل ١٥٧ زانکۆ و سەنتەراکانی توێژینەوە لێکگرێدرونەتەوە و لە ٣٠ ولاتی جیاوز کار دەکات

لە پەڕاوێزی کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری زانکۆ لەبارەی چۆنیەتی بەئەندام بوونی زانکۆ پۆلیتەکنیکی هەولێر لە دامەزراوەی ناوبراو گفتوگۆی لەگەڵ بەڕێوبەری پرۆژەکە کرد، و ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربری کە زانکۆمان ببێتە پارتنەر لەگەڵیان تاکو بەیەکەوە کاری هاوبەش ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی خزمەت بە کۆمەڵگە بگەینن لە هەموو بوارەکاندا.

#ڕاگەیاندنی پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر

1 2 3 8