Daily Archives: حوزه‌یران 28, 2023

قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لە پۆڵەندا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە یەکتر دەکەن

ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە وڵاتی پۆڵەندان، بە نەریتی کوردەواریی جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.

لەچوارچێوەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابیان لەنێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان، هەفتەی رابردوو ٣٣ قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە گەیشتنە وڵاتی پۆڵەندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٢٨ هاوکات لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، ئەو قوتابییانە لە زانکۆی لودز لە پۆڵەندا بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە جەژنی قوربانیان لە یەکتر پیرۆزکرد.

دیمەنی جلوبەرگی قوتابیان و ئاڵای کوردستان لەناو زانکۆی لودز بووە جێی سەرنجی قوتابیانی کورد و بەم بۆنەیەوە قوتابیانی زانکۆکە پیرۆزباییان لە قوتابیانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد و وێنەیان لەگەڵ گرتن.