Daily Archives: حوزه‌یران 26, 2023

هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ پۆڵەندا لە رۆژنامەکانی عێراق

ژمارەیەک لە رۆژنامەکانی عێراق بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان بۆ پۆڵەندا بەمەبەستی مەشقی هاوینە بڵاوکردەوە.

رۆژی چوار شەممە 21 حوزەیرانی 2023 بە ئامادەبوونی پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، رێورەسمی بەڕێکردنی بۆ ژمارەیەک قوتابی زانکۆمان رێکخست کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان لە نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆکانی جیهان گەشتیان وڵاتی پۆڵەندا کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز.

هەواڵی ناردنی ئەم ژمارەیە لە قوتابییانی زانکۆمان بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا لە ژمارەیەک لە رۆژنامە و گۆڤاری عێراق بایەخی تایبەتی پێدرا و بە گرنگییەوە ئەو هەواڵەیان بڵاوکردوەتەوە.

ماڵپەڕی رۆژنامەی  التآخي زمانحاڵی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵێکی لەژێر ناونیشانی (زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ژمارەیەک قوتابیی بۆ مەشقی هاوینە دەنێرێتە پۆڵەندا) بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەگەڵ زانکۆکانی جیهان کردووە و ناردنی ئەم ژمارە قوتابییەی زانکۆکەی بۆ پۆڵەندا بە گرنگ وەسف کردووە.

هاوکات رۆژنامەی (کل الاخبار) لە ژمارە 3223ـی خۆیدا کە رۆژی 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، هەوالی ناردنی ٣٣ قوتابی زانکۆمانی بۆ زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا بڵاوکردووەتەوە.

هەروەها رۆژنامەی (الـبـيـنـة الجديدة) کە رۆژنامەیەکی سەربەخۆی بێلایەنە و لە بەغدا دەردەچێت، لە ژمارە 4144 کە رۆژی  رۆژی 25ـی حوزەیران دەرچووە، بەبایەخەوە باسی لە هەنگاوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و بەرەپێشچوونی زانکۆکە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی جیهان کردووە و ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆکەی بۆ مەشقی هاوینە بۆ یەکێک لە زانکۆ بەناوبانگەکانی پۆڵەندا بۆ هەوڵەکانی سەرۆک و ستافی زانکۆ گەڕاندوەتەوە.

هەروەها هەریەک لە رۆژنامەی (الدستور) لە ژمارە 5610 لە 25ـی حوزەیران و رۆژنامەی (الصباح الجدید) لە ژمارە 5136ـی خۆیدا کە رۆژی یەکشەممە 25ـی حوزەیران بڵاوکراوەتەوە، بەهەمان شێوەی رۆژنامەکانی دیکە بە بایەخەوە هەواڵی ناردنی ژمارەیەک قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ یەکێک لە زانکۆکانی پۆڵەندا بڵاوکردوەتەوە.

لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئاڵوگۆری قوتابیان بۆ گەشتی زانستی لە وڵاتانی جیهان، 33 قوتابی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر مەشقی هاوینە لە زانکۆی لودز لە وڵاتی پۆڵەندا ئەنجام دەدەن.