Daily Archives: ته‌مموز 17, 2023

لێژنەی داڕشتنەوەی رێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک کۆبووەوە

رۆژی دووشەمە 17ـی تەمموزی 2023 لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بەداڕشتنەوەی رێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابییان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیک لەزانکۆ پۆلیتەکنیکییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بەرێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتی د.وشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەندامییەتی هەریەکە لە د.سەرسام خەلیل عومەر بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، د. بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری قوتابیان، م. ئارام ابراهیم قنبر بەرێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان، د.ڕێباز جەلیل عەبدوڵڵا بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.نوزت سادق بەرێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی چۆنیەتی داڕشتنەوەی رینماییەکانی وەرگرتنی قووتابییانی پەیمانگە تەکنیکییەکانی هەر سێ زانکۆکە لە کۆلێژە تەکنیکییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2023-2024.