Daily Archives: ته‌مموز 27, 2023

ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان دەکەن

رۆژی 24ـی تەمموزی 2023 دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەکو بەشدارێکی کارا لە پڕۆژەی جسور کە لە لایەن رێکخراوی WFP و یونسێفەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێک بە ناوی (TOT) کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوتابییان لەناو کۆمەڵگا (المهارات الحیاتیة- Life Skills) کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری سلێمانی لە هۆتێل تایتانیک بەرداوام بوو.

ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە پڕۆگرامی #جسور کە لە لایەن رێکخراوەکانی (WFP و یونسێف)ـەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و کوردستان.

مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەند زانکۆیەکی تر بەشداری ئەم وۆرکشۆپەیان کرد بە مەبەستی راهێنانی مامۆستاکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی قوتابییان و گەنجانی کۆمەڵگە لە کوردستان و عێراق.

 

وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێربەرێوەچوو

بەئامادەبوونی پ.ی. نەجیب توما یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێز مامۆستا کۆڤان عومەر بەرپرسی سەنتەری  گەشەپێدان بۆ کار و راگری کۆلێژەکانی تەکنەلۆجی ، تەکنیکی ئەندازیاری و کارگێری هەولێر ، وۆرکشۆپێکی سێ رۆژە بۆ قوتابیانی کۆلێژەکان لەلایەن دامەزراوەی المحطة – The Station بەرێوەچوو.

پرۆگرامەکە تایبەت بوو بەئامادەکردنی ڕاهێنەران و پێدانی ڕاهێنان بە لاوان لە بواری کارسازی ‎کە لەلایەن ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاریکاری نێودەوڵەتی (GIZ) وە نوێنەری وەزارەتی فیدراڵی بۆ هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری (BMZ) پاڵپشتی دارایی دەکرێت، وه بە سپۆنسەری کۆڕەک تیلیکۆم لەلایەن دامەزراوەی المحطة بە بەشداری 160 قوتابی جێبەجێ کرا.

لە کۆتاییدا بروانامەی دامەزراوەی the station هەماهەنگی رێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی و korek telecom بەخشرا بەبەشداربووان.