ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان دەکەن

رۆژی 24ـی تەمموزی 2023 دوو مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وەکو بەشدارێکی کارا لە پڕۆژەی جسور کە لە لایەن رێکخراوی WFP و یونسێفەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشدارییان کرد لە وۆرکشۆپێک بە ناوی (TOT) کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوتابییان لەناو کۆمەڵگا (المهارات الحیاتیة- Life Skills) کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری سلێمانی لە هۆتێل تایتانیک بەرداوام بوو.

ئەم وۆرکشۆپە بەشێکە لە پڕۆگرامی #جسور کە لە لایەن رێکخراوەکانی (WFP و یونسێف)ـەوە بەڕێوەدەبرێت بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق و کوردستان.

مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و چەند زانکۆیەکی تر بەشداری ئەم وۆرکشۆپەیان کرد بە مەبەستی راهێنانی مامۆستاکان بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناکانی قوتابییان و گەنجانی کۆمەڵگە لە کوردستان و عێراق.