Daily Archives: ته‌مموز 5, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەن

پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان جەخت لە پێویستی هەماهەنگی نێوانیان دەکەنەوە.

رۆژی چوارشەممە ٥ی تەمووزی ٢٠٢٣، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی سەردانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن د.سامان بەرزنجی پێشوازی لێکرا.

لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د.نەجیب توما بتو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و پ.ی.ئومێد ئەرشەد حەوێزی راگری پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی هەولێر و یاریدەدەری راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی و بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار و ژمارەیەک لە سەرۆک بەشەکانی زانکۆمان ئامادەی بوون، ، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی سەرۆکی زانکۆ و شاندی یاوەری، هاوکات خۆشحاڵی خۆی بە دیدارەکە دەربڕی.

لای خۆیەوە، پ.د.ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سوپاسی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پێشوازییکردن و دیداری نێوانیان بە گرنگ وەسف کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگی نێوان بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و دامەزراوە تەندروستییەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستی کرا.

 

فۆرمی پێشکەشکردنی گازاندە(إعتراض) لە ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

هەر پێشکەشکارێک گازاندە(إعتراض)ـی هەیە لە ئەنجامی بەرایی خوێندنی باڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، دەتوانێت لە رێگەی ئەم لـــــــیــــــنـــــــــــکەوە داواکاری پێشکەش بکات.

تێبینی:

  • دواکات بۆ پێشکەشکردنی گازاندە کاتژمێر 12ـی شەوی دووشەممە رێکەوتی 10/7/2023 دەبێت.