سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکانی کۆلێژە تەکنیکییەکان کۆبوویەوە

ئەمڕۆ 11ـی نیسانی 2023 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمد تاهیر هەرکی لەگەڵ سەرۆکی بەشە زانستییەکانی هەر سێ کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری، کارگێڕی و تەندروستی و پزیشکی هەولێر کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا دەربارەی رێکارەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا و چۆنیەتی خۆئامادەکردنی کۆلێژەکان بۆ پرۆسەکە، هەروەها بڕیاردرا لە هەر کۆلێژێک لێژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنرێت بۆ ئامادەسازی بۆ پرۆسەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی زانکۆ پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرۆک بەشەکان دەربڕی، چەند رێنوێنی و راسپاردەیەکی ئاراستە کردن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە باشترین شێوە بەڕێوەبچێت.