Daily Archives: نیسان 5, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆرسی هاوینە لە وڵاتی پۆڵەندا رادەگەیەنێت

لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی بەنێودەوڵەتی کردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەرێوبەرایەتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی بۆ جاری دووەم زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی (LODZ)ـی پۆڵەندی دەرفەتی ئەنجامدانی خولی هاوینە دەدات بە 35 قوتابی لە کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی و ئەندازیاری هەولێر، پێکهاتووە لە چەند پرۆگرامێکی جیاواز لە 26/6/2023 دەست پێدەکات تا  7/7/2023 بەردەوام دەبێت.

بۆ ئەو مەبەستە هەر قوتابییەک ئارەزووی بەشدارکردنی لەم پرۆگرامە هەیە و مەرجەکان دەیگرێتەوە، پێویستە سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات و فۆرمی بەشداریکردن پربکاتەوە.

تێبینی: خەرجی مانەوە و خواردن و هاتووچۆی ناو پۆڵەندا لەسەر زانکۆی ناوبراو دەبێت، بەڵام خەرجی ڤیزا و بلیت و فڕۆکە لەسەر قوتابییە.

قوتابی یەکێک لە کۆلێژەکانی تەکنیکی کارگێڕی، ئەندازیاری هەولێر بێت

دەبێت قوتابی قۆناغی دووەم یان سێیەمی کۆلێژەکانی ناوبراو بێت

مەرجە قوتابی زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانێت.

دوا کات بۆ خۆتۆمارکردن بەمەبەستی بەشداری کردن 10/4/2023 ـە.

لێـــــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە بۆ خۆتۆمارکردن.

چاڵاکی بەشی تەکنیکی تەلارسازی

بەشی تەکنیکی تەلارسازی کۆلیژمان
پیشوازی کرد لە قوتابیانی قوتابخانەی ئاشتی لە پیرمام و پێدانی زانیاری دەربارەی ئامێر و کەرستەی ئەندازیاری وە جونیەتی بەکارهینانیان و زانیاری دروست کردن ودامەزراندنی پروژە بیناسازیەکان بەگشتی.