Daily Archives: نیسان 17, 2023

سەرۆکی زانکۆ پرۆژە و نۆژەنکردنەوەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێر بەسەردەکاتەوە

ئەمرۆ 17ـی نیسانی 2023، پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی بە یاوەری یاریدەدەری راگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر و بەڕێوبەری ئەندازە و پرۆژەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار، پرۆژە و نۆژەنکردنەوەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی هەولێری بەسەرکردەوە.

سەردانی بەڕێزیان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی بنیات نان و نۆژەنکرنەوەکان هەروەها گوێگرتن لە داواکاری سەرپەرشتیارانی پرۆژەکان.

پرۆژەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ هەردوو کۆلێژی تەکنەلۆجی و پەیمانگەی تەکنیکی کارگێری هەولێر هەیە و پێکهاتوون لە پێنج پرۆژە ئەوانیش:

  1. دروست کردنی باڵەخانەی هۆڵ و تاقیگەی تازە کە پڕۆژەیەکی سێ نهۆمیە و زیاتر لە بیست هۆڵ و تاقیگە لە خۆ دەگرێت لەگەڵ 10 ژووری مامۆستایان و کارگێری کە لەسەر رووبەری 1200 مەتر دوجا دروستدەکرێت و لە سەر داهاتی زانکۆ ئەنجام دەدرێت.
  2. دروستکردنی سەنتەری چالاکی قوتابیان بە رووبەری 200 مەتر دوجا کە لە قۆناغی کۆتاییدایە.
  3. نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی پێشووی یانەی قوتابیان کە بۆ وەرشەکانی ئاسنگەی و دارتاشی و ساردکاری لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر نۆژەندەکرێتەوە.
  4. دروستکردنی باخچەیەکی مۆدرێن و تایبەت لەسەر رووبەری 2500 مەتر دوجا بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ خاوێنی ژینگە کە بۆ بۆنە تایبەتەکانی قوتابیان بەکاردەهێنرێت.
  5. نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی تایبەت بە تاقیگەکانی کۆمپیوتەر و ژووری ستاف بۆ (بریتش کۆنصل) کە کۆتایی پێهاتووە لە پرۆسەی وەرگرتندایە.

شیاوی باسە لە ماوەی دەستبەکاربوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەد تاهیر هەرکی بە پێی بەرنامەیەکی تۆکمە و چڕ وپڕ و لەژێر رێنمایی و سەرپەرشتی بەڕێزیان کار لەسەر چەندین پرۆژەی بیناسازی و زانستی و کەلتوری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کراوە و بەردەوامییان دەبێت.

 

پێشبڕکێیەکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە ئەنجامدرا …

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ / ٤ / ٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگا و لێپرسراوی نوسینگەی کۆیەی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان و سەرۆک بەش و مامۆستایان و بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی هەردوو بەشی پەرستاری کۆیە و تەق تەق و بەرپرسانی ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لە هۆڵی سەنتەری گەنجانی کۆیە پێشبڕکێی زانستی ئەنجام درا.

شایانی باسە پڕۆگرامی پێشبڕکێیەکە لە لایەن سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان – نوسینگەی کۆیە بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگاکەمان ڕێکخرابوو، کە ئامانج لێی بریتی بوو لە پێشخستنی ئاستی زانیاری خوێندکاران.

لە کۆتاییدا ڕێزلێنانی تایبەت لەلایەن سەندیکای کارمەندان بەخشرایە خوێندکارانی بەشداربوو و لیژنەی هەڵسەنگاندن و هەردوو بەشی پەرستاری کۆیە و تەق تەق وە هەروەها پێشکەشکارانی بەرنامە…

ڕۆژی ژینگەی کوردستان

ئەمشەو لە باخچەی زاری کرمانجی، لە لایەن ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە بە هەماهەنگی دەزگای زای کرمانجی بەبۆنەی ڕۆژی ژینگەی کوردستان چەند چالاکییەک و گفتووگۆیەکی کراوە بەڕێوەچوو…
لەو گفتووگۆ کراوەیەدا، بە درێژی گەنگەشە لە سەر پرسی ژینگە و سەرجەم گرفت و هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و چارەسەرییەکانی کرا، هەروەها پلانی زیاد کردنی ڕێژەی سەوزای لە ئیدارەی سۆران خرایەڕوو، لە بڕگەیەکی دیکەی چالاکیەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەشی ژمارەیەک ژینگە دۆستی دەڤەری سۆران کرا..
ئەو ڕۆژە لە هەموو لایەک پیرۆز بێت و ئومێد دەکەین ژینگە پارێزی ببێتە کلتوور و خۆشمان بووێت و هەموومان بە پاراستنی پابەندبین..
پاکستان محەمەدئەمین یوسف
ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی سۆران
16ی نیسانی 2023