Daily Archives: نیسان 18, 2023

سێ شەممە ڕێکەوتی: ٢٠٢٣⁄٤⁄١٨ لەژێر چاودێری بەڕێز⁄ پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆڵیتەکنیکی ھەولێر. لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر/ بەشی پشکنینی چاو وۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانی بەرز ڕاگرتنی مانگ و ڕۆژە جیھانیەکانی پاراستنی بینایی لە کاتی وەرزش و تەندروستی چاوی ئافرەتان بەڕیوەچوو لە وتەیەکدا بەڕێز⁄ پ.د.ادریس محمد طاهر ھەرکی تیشکی خستە سەر  ڕۆڵی زانکۆ لە بوارە زاننستیەکانی زانکۆ لە ماوەی ڕابردوو زانکۆ کۆمەڵێک سیمینار و پانێڵی لەسەر بابەتەکانی تەقینەوەی غازی شلی ماڵان و کێشەی لافا لەشاری ھەولێر و پانێلی بومەلەزە سیمنیارەکە لە سەرەتا لەلایەن بەڕێز⁄ د.مراد امیر احمد سەرۆکی بەشی پشکنینی چاو تیشکی خستە سەر کێشەکانی چاو لە جیھان و پاراستنیان بە تایبەت لەکاتی وەرزش کردن دەبێت چاویلکەی تایبەتمەند بەکار بێنێت بۆ پاراستنی چاوەکان. بەڕێز⁄ د. سامی جلال عبدالصمد پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو بەڕێزیان باسی لەو ھۆکارانە کردکە دەبێتە ھۆی نابینای ھۆکارەکانیشی بەم شێوەیە باس کرد وەک ئاوی ڕەش و زەبری دەرەکی و کۆمەلێک شتی تر

                    ھۆبەی  ڕاگەیاندن و چالاکییەکانی
                  پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی ھەولێر
                           ٢٠٢٣⁄٤⁄١٨  

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وۆرکشۆپێکی دەربارەی پاراستنی بینایی و چاو رێکخست

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 18ـی نیسانی 2023 بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محەمەدتاهیر هەرکی و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و راگری پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ وۆرکشۆپێک بە ناونیشانی پاراستنی بینایی لەکاتی وەرزش و تەندروستی چاوی ئافرەتان بەڕێوەچوو.

دوای وتەی بەخێرهاتن لە لایەن پ.ی. مامۆستا ئومێد ئەرشەد حەوێزی، سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس وتەیەکی پێشکەش کرد و تیایدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و گووتی: ” پێش ئەوەی باسی بابەتی چاو و گرنگی چاو بکەین دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەرکی سەرەکی سەرشانی زانکۆ پێشکەشکردنی زانست و مەعریفە و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستییە، بەڵام سەرەڕای ئەم ئەرکانەش هەردەم زانکۆ دەبێت بوارێکی تر کە خزمەتکردنی کۆمەڵگەیە لەبەرچاو بگرێت ، خۆشبەختانە ئێمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەربۆ ئەمساڵ لە بوارە جیاجیاکان خزمەتی کۆمەڵگەی کردووە لە چەند بابەتێک بۆ نموونە لە سەر بابەتی تەقینەوەی گازی شلی ماڵان کە هەڵڵایەکی گەورەی دروستکرد لە کوردستان، زانکۆمان سیمپۆزیۆمێکی رێکخست و راسپاردەکانی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم کرد.

هەروەها لە بابەتی لافاو کە ساڵی رابردوو کێشەی زۆری بۆ کوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی دروست کرد، کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری هەولێر بە هەماهەنگی گرووپی (یوث ناپ چاپتەر) سیمپۆزیۆمێکیان رێکخست بۆ چۆنیەتی چارەسەرکردنی گرفتەکانی لافاویان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان خستەڕوو.

هەر چوارچێوەی بەرنامەکانی خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا لە پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە پانێڵێکی نێودەوڵەتیمان رێکخست سەبارەت بە بابەتی بوومەلەرزە کە بەم دواییە لە تورکیا کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە، هەموو ئەو بابەتانەی باسمانکرد پەیوەستن بە هاوکاریکردنی کۆمەڵگە لە لایەن زانکۆمانەوە کە بە ڕێگەی زانستی و بابەتییانە، نوێترین زانیاری و چارەسەری دراوەتە لایەنە پەیوەندیدارەکان تاکو چارەسەری کێشەکان بکەن و کۆمەڵگەکەمان زیاتر سوودمەند بێت. جگە لە وانە لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە خولی راهێنانمان کردووەتەوە بۆ ئەندازیار و کارمەندەکانیان.

خۆشبەختانە ئەمڕۆش لێرە کۆبووینەتەوە بۆ بابەتێکی گرنگ و پیرۆز کە ئەویش پاراستنی بینایی چاوە کە یەکێکە لە گرنگترین ئەندامەکانی مرۆڤ لەبەر ئەوەی 80%ـی فێربوونی گشتی لەرێگەی بینینەوە دەبێت و پێویستی زۆری بەپاراستن و ڕێنمایی تەندروستی هەیە، لە جیهاندا زۆر رێکخراوی تایبەت هەن تایبەت بە پاراستنی چاو یەکێک لەو رێکخراوانەی کە بەناوبانگە لە جیهان رێکخراوی ئەکادیمی ئەمریکییە و 32 هەزار ئەندامی پزیشکی پسپۆڕی لە چاو هەیە کە دەکاتە زیاتر لە 90%ـی دکتۆرەکانی پسپۆڕی چاو لەو رێکخراوە ئەندامن.

ئەم رێکخراوە مانگی (نیسان/ئەپریل)ـی تایبەت کردووە بە چۆنیەتی زیندووکردنەوەی بابەتی پاراستنی چاو لەکاتی وەرزش و پاراستنی چاوی ئافرەتان، بەخۆشحاڵییەوە بەشی پشکنینی چاو لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر ئەم چالاکییە بەم بۆنەیەوە ئەنجام دەدات.

بۆ زانیاری بەڕێزتان ئەم بەشە تاکە بەشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە تایبەت بێت بە چاو، خۆشبەختانە هەر نەخۆشخانە و کلینکێک کە سەردانی بکەیت بە لایەنی کەمەوە دەرچوویەکی ئەم بەشەی تێدایە کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ زانکۆمان، بۆیە لێرەوە دەستخۆشی لەم بەشە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.

لەکۆتاییدا هیوادەخوازم کە چاوی هەموومان پارێزراو بێت و دووبارە هەموو لایەک بەخێر بێن و سوپاستان دەکەم”.

پاشان دەستکرا بە پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن هەریەک لە پ.ی.د. مراد امیر احمد خاوەن بروانامەی دکتۆرا لەپشکنینی چاو و د.سامی جلال عبدالسەمەد خاوەن بروانامەی دکتۆرا لەنەشتەرگەری چاو بابەتەکەیان روون کردەوە کەچۆن پارێزگاری لەتەندروست باشی چاو بکەین و هۆکارەکانی لەدەستدانی بینایی چاو و ئاوی سپی و دەرزی لێدان لەمنداڵ و پێشهاتەکانیان روون کردەوە ، دواتر لەلایەن ئامادەبووان چەندین پرسیاریان لەو بارەوە ئاراستە کراو وەڵامیان دایەوە.

 

سوپاس و پێزانین

راگری کۆلێژ دیاری سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەرێز ( زکری بەشیر ملاشین ) خاوەنی کۆمپانیای کاڤین گروپی کرد.لە هەمبەر ئەو کارە خێرخوازیەی و دابین کردنی ژەمی بەربانگ لەمانگی ڕەمەزان بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی کۆلێژەکەمان.