Daily Archives: نیسان 8, 2023

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لینکی فۆرمی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا کارا دەکات

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر خوازیارانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی دەیانەوێت لە زانکۆکەمان درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن، لە ئێستادا دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشکەش بکەن.

بۆ پێشکەشکردن و بینینی (کرێی خوێندن، پلانی وەرگرتن، رێنماییەکان) تکایە لێـــــــــــــــــــــــرە کلیک بکە.

دووەم ژەمی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دابین کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ‌‌‌‌‌‌٢٠٢٣/٤/٣ بەرامبەر بە ١٢ ی رەمەزان،کۆلێژی تەکنیکی سۆ‌ران بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسپۆنسەری کۆمپانیای کاڤین گرووپ ژەمی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژەکەمان دابین کرد.

ئەم هەڵمەتە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ دەستێ پێکردووە تا کۆتایی مانگی رەمەزان،جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاسی کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەین لە هەمبەر ئەو کارە خێرخوازیە بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی کۆلێژەکەمان.

 

ژەمی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دابین کرا.


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ بەرامبەر بە ١١ ی رەمەزان،کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسپۆنسەری کۆمپانیای کاڤین گرووپ ژەمی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژەکەمان دابین کرد.

ئەم هەڵمەتە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ دەستێ پێکردوو و تا کۆتایی مانگی رەمەزان،جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاسی کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەین لە هەمبەر ئەو کارە خێرخوازیە بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی کۆلێژەکەمان.هەرچەند لە ڕۆژی یەکەم کەم وکوڕی هەبوو ،انشاللە لە رۆژانی داهاتوو بە شێوەیەکی رێک و پێک ئەم هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت.

 

 

سەردانی کردنی قوتابیانی پەیمانگای کۆمپیوتەری داتای ناحکومی بۆ کۆلێژەکەمان:

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٣/٢٩ قوتابیانی پەیمانگای کۆمپیوتەری داتای ناحکومی بەسەرپەرشتی (م. بدرخان زوبێر ) سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانیان کرد ،
سەرەتا لەلایەن ڕاگری کۆلێژ (م.پاکستان محمدامین یوسف ) و ستافی ڕاگرایەتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ،
دواتر قوتابیان ئاشناکران بە سەرجەم بەش و تاقیگە و کتێبخانە و هۆبەکانی کارگێری ، ئامانجی سەردانەکەیان شارەزابوونی قوتابیان بوو لە چۆنیەتی خوێندن و وەرگرتنی وانەکان بەشێوەی پڕاکتیکی ، دواتریش شاندی پەیمانگەی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ کۆلێژەکەمان.