ژەمی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دابین کرا.


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ بەرامبەر بە ١١ ی رەمەزان،کۆلێژی تەکنیکی سۆران بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسپۆنسەری کۆمپانیای کاڤین گرووپ ژەمی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژەکەمان دابین کرد.

ئەم هەڵمەتە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ دەستێ پێکردوو و تا کۆتایی مانگی رەمەزان،جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاسی کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەین لە هەمبەر ئەو کارە خێرخوازیە بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی کۆلێژەکەمان.هەرچەند لە ڕۆژی یەکەم کەم وکوڕی هەبوو ،انشاللە لە رۆژانی داهاتوو بە شێوەیەکی رێک و پێک ئەم هەڵمەتە بەڕێوەدەچێت.