سەردانی کردنی قوتابیانی پەیمانگای کۆمپیوتەری داتای ناحکومی بۆ کۆلێژەکەمان:

ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/٣/٢٩ قوتابیانی پەیمانگای کۆمپیوتەری داتای ناحکومی بەسەرپەرشتی (م. بدرخان زوبێر ) سەردانی کۆلێژی تەکنیکی سۆرانیان کرد ،
سەرەتا لەلایەن ڕاگری کۆلێژ (م.پاکستان محمدامین یوسف ) و ستافی ڕاگرایەتی بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ،
دواتر قوتابیان ئاشناکران بە سەرجەم بەش و تاقیگە و کتێبخانە و هۆبەکانی کارگێری ، ئامانجی سەردانەکەیان شارەزابوونی قوتابیان بوو لە چۆنیەتی خوێندن و وەرگرتنی وانەکان بەشێوەی پڕاکتیکی ، دواتریش شاندی پەیمانگەی ناوبراو سوپاس و پێزانینی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ کۆلێژەکەمان.