دووەم ژەمی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژی تەکنیکی سۆران دابین کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ‌‌‌‌‌‌٢٠٢٣/٤/٣ بەرامبەر بە ١٢ ی رەمەزان،کۆلێژی تەکنیکی سۆ‌ران بەهاوبەشی لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەسپۆنسەری کۆمپانیای کاڤین گرووپ ژەمی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی کۆلێژەکەمان دابین کرد.

ئەم هەڵمەتە لە رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢ دەستێ پێکردووە تا کۆتایی مانگی رەمەزان،جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە بەردەوام دەبێت.

بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاسی کۆمپانیای کاڤین گرووپ دەکەین لە هەمبەر ئەو کارە خێرخوازیە بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی کۆلێژەکەمان.