رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 29ـی ئەیلولی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی لە نوێنەری رێکخراوی یونسکۆ بەرێز تیم مایزن سەرپەرشتیاری پرۆژەی (تی. ڤی. ئی. تی-2) کرد.
لە دیدارێکدا کە هەر یەک لە راگری کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر و بەڕێوبەری ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەرۆکایەتی زانکۆ و خاتوو ڤامان ئەمین ستافی پرۆژەی (تی. ڤی. ئی. تی-2) ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا دەربارەی پرۆژەکەی رێکخراوی یونسکۆ لەگەڵ زانکۆمان کە بریتیە لە پەرەپێدانی پرۆگرام و سیستەمی خوێندن و ئەنجامی فێربوون
Learning Outcome
لە چوارچێوەی ئەو پرۆژەیەشدا زانکۆمان سوومەند دەبێت و بۆ ماوەی چوار ساڵ وردەکاری جێبەجێ کردنی پرۆسەی بۆلۆنا بۆ بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن بەرێوەدەبەن و هەروەها بەردەوام خولی راهێنان بۆ ستافی بەشەکە دەکەنەوە له ميانه ى جێ بەجێ کردنی پرۆژەکە.