سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسۆرایەتیەکانی پزیشکی دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 28ـی ئەیلولی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی پێشوازی کرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسۆرایەتیەکانی پزیشکی پ.د. ئاریانا خالص جواد و شاندی یاوەری.

لە دیدارێکدا شاندەکەی ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییەکانی پزیشکی پیرۆزباییان لە د. ئیدریس کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونی بەڕێزیان وەک سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.

هەر لە دیدارەدا گفتۆگۆکرا دەربارەی بەشی بەڵگەکانی تاوان لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەمەبەستی هەماهەنگی بۆ زیاتر بەرەوپێش بردنی ئەو بەشە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە کردنەوەی بۆردی پزیشکی پەرستاری کرا کە لەئێستادا ژێر دیراسەتکردندایە و شاندی ناوبراو داوایان کرد کە سەرۆکی بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەکنیکی پزیشکی هەولێر بەشدار بێت لەو گفتۆگۆیانە کە بڕیارە لەم نزیکانە لەگەڵ بۆردی پزیشکی ئوردنی ئەنجام بدەن.