Monthly Archives: ته‌مموز 2022

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری وۆرکشۆپێکی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەکات

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27ـی تەمموزی 2022 شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و بەرێوبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بەشدارییانکرد لە وۆرکشۆپی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران- نوێنەرایەتی عێراق (یو، ئێ، ئێچ، سی، ئاڕ) و ئاهەنگی 30ـهەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوی (دی، ئەی، ئێف، ئای) ئەڵمانی بۆ پەنابەران.

لەو مەراسیمەشدا زیاتر لە (100) قوتابی پەنابەر بەشداربوون کە لە ماوەی رابردوودا بە پاڵپشتی هەردوو رێکخراوەکە خوێندنیان تەواو کردبوو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس) کۆبوویەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمموزی 2022 لە هۆڵی سیمنارەکان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە بەرێوەچوو و تیایدا سەرۆکی زانکۆ روونکردنەوەی پێویستی پێدرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لێژنەکە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆکەمانی کۆڵییەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

سەرۆکی زانکۆ سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمووزی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.ئیدریس محمدطاهر هەرکی، سەردانی سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی پێداگۆجی بوو کە لە ئێستادا لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆکەمان بەرێوەدەچێت.

لە خولی ئەمجارەشدا ژمارەیەک هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆمان و چەند زانکۆیەکی دیکە تیایدا بەشدارن بەمەبەستی تەواو کردنی رێکارەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی.

بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك بەرێوەچوو

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ـی تەمموزی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز پ.ی.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرۆکایەتی لێژنەی باڵای دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیانی له زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان م. ارام ابراهیم قنبر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د.سەرسام خلیل عمر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆك پ.ی.د.نوزت صادق احمد و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د. بەختیار عبید شریف ئامادەیبوون تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.