بە سەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك بەرێوەچوو

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 26ـی تەمموزی 2022 لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز پ.ی.د.ئیدریس محمد طاهر هەرکی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەرۆکایەتی لێژنەی باڵای دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیانی له زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە هەریەکە لە بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان م. ارام ابراهیم قنبر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر د.سەرسام خلیل عمر، بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆك پ.ی.د.نوزت صادق احمد و بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی د. بەختیار عبید شریف ئامادەیبوون تیایدا گفتوگۆکرا دەربارەی دارشتنەوەی ڕێنماییەکانی وەرگرتنی قوتابیان بەشێوەی سیستەمی پۆلیتەکنیك لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.