Daily Archives: ته‌مموز 28, 2022

سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس) کۆبوویەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمموزی 2022 لە هۆڵی سیمنارەکان، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و سەرجەم ئەندامانی لێژنەکە بەرێوەچوو و تیایدا سەرۆکی زانکۆ روونکردنەوەی پێویستی پێدرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی لێژنەکە، هەروەها سەرۆکی زانکۆ لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی بۆلۆنا و سیستەمی (ئی سی تی ئێس)ـی زانکۆکەمانی کۆڵییەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.

سەرۆکی زانکۆ سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەسەر دەکاتەوە

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 28ـی تەمووزی 2022 سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د.ئیدریس محمدطاهر هەرکی، سەردانی سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێری کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوەچوونی خولی پێداگۆجی بوو کە لە ئێستادا لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆکەمان بەرێوەدەچێت.

لە خولی ئەمجارەشدا ژمارەیەک هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆمان و چەند زانکۆیەکی دیکە تیایدا بەشدارن بەمەبەستی تەواو کردنی رێکارەکانی وەرگرتنی نازناوی زانستی.