Monthly Archives: ته‌مموز 2022

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر چاوپێکەوتنی هەلیکار بۆ دەرچووانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر رێکدەخات

رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 30ـی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای (شلومبێرگەر)ـی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتگوزایەکانی بواری وزە پرۆسەی چاوپێکەوتنی بۆ دەرچووانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر رێکخست.

پرۆسەی چاوپێکەوتنەکە تایبەت بوو بەرەخساندنی هەلیکار بۆ دەرچوانی بەشەکانی کۆلێژی تەکنەلۆجی هەولێر لە کۆمپانیای ناوبراو، کە تیایدا (58) دەرچوی زۆربەی بەشەکان لە کۆلێژی ناوبراو بەشداربوون.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵانە لە رێگەی بەرێوبەرایەتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار چەند پرۆسەیەکی چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات بۆ دەرچووانی زانکۆکەمان کە خۆی لە نزیکەی 60 پسپۆڕی جیاواز دەبینێتەوە لە سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگە تەکنیکییەکان، ئەمەش بەمەبەستی دۆزینەوەی هەلیکار لە کۆمپانیا و دامەزراوە جیاوازەکان بۆ ئەم مەبەستەش یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ چەند دامەزراوە و رێکخراوێکدا واژوو کردووە.