رۆژی دووشەممە رێکەوتی 6ـی حوزەیرانی 2022 لە هۆڵی ئەنجومەنی زانکۆ، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. ئیدریس محمدطاهر هەرکی لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی هەردوو لێژنەی گۆڤاری زانستی و گۆڤاری زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لێژنەکان بەرێوەچوو و تیایدا سەرۆکی زانکۆ رونکردنەوەی پێویستی پێدرا دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی هەردوو گۆڤار و چەند داواکاری و پێشنیار خرایە بەردەستی سەرۆکی زانکۆ بۆ باشترکردنی کارەکان.
لەلای خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆ چەند سەرنج و تێبینییەکی خستەڕوو و لێژنەکانی راسپارد کەلە داهاتوودا کار بکەن بۆ بەنێودەوڵەتی کردنی گۆڤارەکان هەروەها راییکردنی کارەکان بە شێوەیەک بێت کە لە بەرژەوەندی توێژەر بێت.


