زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سیمینارێکی بۆ پ.ی.د. سەوسەن رفیق حمە مامۆستا لە زانکۆى ئایسلەند رێکخست

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 6ـی حوزەیرانی 2022 بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری کارگێری و دارایی پ.ی.د. جودت جعفر خطاب و ژمارەیەک لە راگر، بەڕێوبەر، مامۆستایانی و قوتابییان، بەرێوەبەرایەتى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر هەڵسا بە رێکخستنى سیمینارێک بۆ (پ.ی.د. سەوسەن رفیق حمە) مامۆستا لە زانکۆى ئایسلەند لە ووڵاتى ئایسلەندا، بە ناونیشانى (قوتابى سەرکەوتووى پەنابەر لە قوتابخانە دواناوەندییەکان لە ووڵاتى ئایسلاند: ئەزموون و پێشبینیان و بەراوردێک لەگەڵ سیستەمى خوێندن لە کوردستان).

سیمنارەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو تیایدا د. سەوسەن بە داتای ورد باسی لە سیستەمی پەروەردە و هەنگاوەکانی بۆ سەرکەوتنی قوتابییانی پەنابەر لە وڵاتی ئایسلاند روونکردەوە، هەروەها بە پێی ئەزموونی مامۆستاکەی زانکۆی ئایسلاند بەراوردێکی لە نێوان سیستەمی خوێندن لە کوردستان و وڵاتی ئایسلاند کرد و تیشکی خستە سەر لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی هەردوو سیستەم.

پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ ئامادەبووان کرایەوە و پرسیارەکانیان ئاراستە کرد و لە لایەن د. سەوسەنەوە وەڵامدرانەوە، دواتر بروانامەی رێزلێنان لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایییەوە بەخشرایە پ.ی.د. سەوسەن رەفیق حەمە

سیمینارەکە لە چوارچێوەى ستراتیژى بەنێودەوڵەتکردنى زانکۆکەمان و دروستکردنى پەیوەندى ئەکادیمى و زانستى لەگەڵ زانکۆکانى دەرەوەدا پێشکەشکرا.