Daily Archives: حوزه‌یران 28, 2022

زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر وێرکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (پڕۆگرامی چاودێری خود بۆ پسپۆڕانى چارەسەری سروشتى) ئەنجامدا

رۆژى سێشەممە 28ـی حوزەیرانی 2022، بەشی چارەسەری سروشتى کۆلێژی تەکنیکى تەندروستی و پزیشکى زانکۆی پۆلیتەکنیکى هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتى قوربانیانى ئەشکەنجە (سی.ڤی.تی) ئوردنى هەستان بە ئەنجامدانى وێرکشۆپێک لەژێر ناونیشانى (پڕۆگرامی چاودێری خود بۆ پسپۆڕانى چارەسەری سروشتى) بۆ قوتابیانى ماستەر و قۆناغی چوارەمى بەشی چارەسەری سروشتى.

ئەم وێرکشۆپە بە سەرپەرشتى د. مەهدی خالد سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتى ئەنجامدرا هەروەها خاتوو فەرەح ئەلدوێیک پسپۆڕى باڵاى چارەسەری سروشتى لە سەنتەری قوربانیانى ئەشکەنجە (سی.ڤی.تی) وانەبێژى وێرکشۆپەکە بوو.