Daily Archives: حوزه‌یران 12, 2022

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست دەکەن

شاندێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە پێکهاتبوون لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری هەردوو کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە و تەکنەلۆجی هەولێر بەشدارییان لە کارو چالاکییەکانی چوارەمین کۆنفرانسی زانستی بۆ توێژینەوەی تەکنیکی ئەندازیاری کارەبا کرد، کە لە لایەن زانکۆی تەکنیکی ناوەڕاست(الجامعة التقنية الوسطى) لە بەغدا ئەنجامدرا.

کۆنفرانسەکە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 8ـی حوزەیرانی 2022 دەستی بەکارەکانی کرد، کە تایبەت بوو بە بوارەکانی ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، هەروەها شاندی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر سەردانی پێشانگایەکی زانستییان کرد کە بۆ داهێنان و پەرەپێدان کرابوویەوە لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا.